لۆقا 1:20-9
لۆقا 1:20-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕۆژێكیان له په‌رستگا ئامۆژگاریی خه‌ڵكی ده‌كرد و موژده‌ی ده‌دا، كاهینانی باڵا و ته‌وراتزان له‌گه‌ڵ پیران له‌وێدا وه‌ستان، پێیان وت: “پێمان بڵێ: به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌یت؟ كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به تۆ داوه؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “منیش پرسێكتان لێ ده‌كه‌م. پێم بڵێن: عه‌مادكردنی یوخه‌ننه‌ن، له ئاسمانه‌وه بوو یان له مرۆڤه‌وه؟” له‌نێو خۆیاندا ڕاوێژیان كرد و وتیان: “ئه‌گه‌ر بڵێین: له ئاسمانه‌وه بوو، ده‌ڵێت بۆ باوه‌ڕتان پێی نه‌هێنا؟ ئه‌گه‌ریش بڵێن له مرۆڤه‌وه بوو، ئه‌وا هه‌موو خه‌ڵكه‌كه به‌ردبارانمان ده‌كه‌ن، چونكه دڵنیان كه یوخه‌ننه‌ن پێغه‌مبه‌ره”. وه‌ڵامیان دایه‌وه كه نازانن له‌كوێوه بووه. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “منیش پێتان ناڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌م”. ئینجا ئه‌م په‌نده‌ی بۆ گه‌له‌كه گێڕایه‌وه: “كابرایه‌ک ڕه‌زێكی چاند و به ڕه‌زه‌وانانی سپارد، ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌شتی كرد.
لۆقا 1:20-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆژێکیان عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا خەڵکی فێردەکرد و مزگێنیی دەدا، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات لەگەڵ پیران هاتنە لای، پێیان گوت: «پێمان بڵێ، بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەیت؟ کێ ئەم دەسەڵاتەی بە تۆ داوە؟» وەڵامی دانەوە: «منیش پرسیارێکتان لێ دەکەم. پێم بڵێن: لەئاوهەڵکێشانی یەحیا، لە ئاسمانەوە بوو یان لە مرۆڤەوە؟» لەناو خۆیاندا ڕاوێژیان کرد و گوتیان: «ئەگەر بڵێین، ”لە ئاسمانەوە،“ دەڵێت، ”بۆچی باوەڕتان پێی نەکرد؟“ ئەگەریش بڵێین، ”لە مرۆڤەوە بوو،“ هەموو خەڵکەکە بەردبارانمان دەکەن، چونکە دڵنیان کە یەحیا پێغەمبەرە.» وەڵامیان دایەوە کە نازانن لەکوێوەیە. عیساش پێی فەرموون: «منیش پێتان ناڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم.» ئینجا دەستی کرد بە هێنانەوەی ئەم نموونەیە بۆ خەڵکەکە: «کابرایەک ڕەزێکی چاند و بە ڕەزەوانانی سپارد و بۆ ماوەیەکی زۆر گەشتی کرد.