لۆقا 20:20-26
لۆقا 20:20-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا چاودێرییان كرد و سیخوڕیان نارد كه خۆیان به خوداناس ده‌رده‌خست، تاكو به قسه‌ی خۆی تووشی بكه‌ن و ڕاده‌ستی حوكم و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وای بكه‌ن. پرسیان لێ‌كرد و وتیان: “ڕابی، ده‌زانین له قسه‌كردن و ئامۆژگاریتدا ڕه‌وایت، جوداخوازی كه‌سیش ناكه‌یت، به‌ڵكو ڕێگای خودا به ڕه‌وا فێر ده‌كه‌یت. ئایا دروسته سه‌رانه بده‌ینه قه‌یسه‌ڕ یان نا؟” به فێڵه‌كه‌یانی زانی و پێی فه‌رموون: “بۆچی تاقیم دهكنهوه؟ دینارێكم پیشان بده‌ن. ئه‌م وێنه و نووسینه هی كێیه؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “هی قه‌یسه‌ڕه”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “كه‌واته هی قه‌یسه‌ڕ بده‌نه قه‌یسه‌ڕ، هی خودا‌ش بده‌نه خودا”. نه‌یانتوانی له‌به‌رده‌م گه‌ل به قسه‌كه‌ی تووشی بكه‌ن، سه‌رسامیش بوون له وه‌ڵامه‌كه‌ی و بێده‌نگ بوون.
لۆقا 20:20-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا چاودێریی عیسایان کرد و سیخوڕیان نارد کە خۆیان بە ڕاستودروست دەردەخست، تاکو بە قسەی خۆی تووشی بکەن و بیدەنە دەست حوکم و دەسەڵاتی فەرمانڕەوا. ئیتر سیخوڕەکان پرسیاریان لێکرد: «مامۆستا، دەزانین لە قسەکردن و فێرکرنتدا ڕاستی، لایەنگری کەسیش ناکەیت، بەڵکو ڕێگای خودا بە ڕاستی فێر دەکەیت. بۆ ئێمە دروستە سەرانە بدەینە قەیسەر یان نا؟» عیسا کە بە فێڵەکەیانی دەزانی، پێی فەرموون: «دینارێکم نیشان بدەن. ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟» گوتیان: «هی قەیسەرە.» ئەویش پێی فەرموون: «هی قەیسەر بدەنە قەیسەر، هی خودا‌ش بدەنە خودا.» ئیتر نەیانتوانی لەبەردەم خەڵکدا بە قسەکەی تووشی بکەن، سەرسامیش بوون لە وەڵامەکەی و بێدەنگ بوون.