لۆقا 34:20-38
لۆقا 34:20-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “خه‌ڵكی ئه‌م ڕۆژگاره ژن ده‌هێنن و شوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی داده‌نرێن شایانی گه‌یشتنن به‌و ڕۆژگار و به هه‌ستانه‌وه‌ی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناكه‌ن. ئیتر ناتوانن بمرن، چونكه وه‌ک فریشته‌ن و ڕۆڵه‌ی خودان كه ڕۆڵه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ن. به‌ڵام مردووان هه‌ڵده‌ستنه‌وه، مووشێش له ده‌وه‌نه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، هه‌روه‌ک ده‌ڵێ: {په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و خوداوه‌ندی ئسخه‌ق و خوداوه‌ندی یاقووه} . خوداوه‌ندی مردووان نییه، به‌ڵكو خوداوه‌ندی زیندووانه، چونكه لای ئه‌و هه‌موو زیندوون”.
لۆقا 34:20-38 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیساش پێی فەرموون: «خەڵکی ئەم دنیایە ژن دەهێنن و شوو دەکەن، بەڵام ئەوانەی شایانی گەیشتنن بەو دنیا و هەستانەوەی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناکەن. هەروەها ناتوانن بمرن، چونکە وەک فریشتەن و کوڕی خودان کە کوڕی هەستانەوەن. تەنانەت موساش لە چیرۆکی دەوەنەکە ڕوونی دەکاتەوە کە مردووان هەڵدەستنەوە، چونکە یەزدانی ناوبرد بە ﴿خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوب.﴾ ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە، چونکە لای ئەو هەموو زیندوون.»