لۆقا 9:20-18
لۆقا 9:20-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا ئه‌م په‌نده‌ی بۆ گه‌له‌كه گێڕایه‌وه: “كابرایه‌ک ڕه‌زێكی چاند و به ڕه‌زه‌وانانی سپارد، ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌شتی كرد. له وه‌رزی خۆی كۆیله‌یه‌كی بۆ ڕه‌زه‌وانه‌كان نارد، تاكو له به‌رهه‌می ڕه‌زه‌كه‌ی بده‌نێ، به‌ڵام ڕه‌زه‌وانه‌كان لێیان دا و به ده‌ستی به‌تاڵ ناردییانه‌وه. كۆیله‌یه‌كی دیكه‌شی نارد، به‌ڵام له‌مه‌شیان دا و سووكایه‌تییان پێكرد و به ده‌ستی به‌تاڵ ناردییانه‌وه. سێیه‌میشی نارد، ئه‌مه‌شیان بریندار كرد و ده‌ریانكرد. خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه وتی: چی بكه‌م؟ كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌م ده‌نێرم، له‌وانه‌یه كاتێ بیبینن ڕێزی لێ بگرن! به‌ڵام كه ڕه‌زه‌وانه‌كان بینییان، نێوان خۆیان پیلانیان گێڕا و وتیان: ئه‌وه‌تا میراتگر! با بیكوژین، تاكو میراته‌كه بۆ ئێمه بێت! جا بردییانه ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه و كوشتیان. ئیتر ده‌بێت خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه چی‌یان لێ بكات؟ دێت و ئه‌و ڕه‌زه‌وانانه ده‌كوژێت و ڕه‌زه‌كه ده‌داته خه‌ڵكی دیكه”. كاتێ گوێیان لێ‌بوو وتیان: “حاشا!” ئه‌ویش سه‌یری كردن و فه‌رمووی: “كه‌واته ئه‌مه‌ی نووسراوه چییه: {ئه‌و به‌رده‌ی بنیادنه‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه، بووه به‌ردی قولینچك} ؟ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌رده‌كه‌دا بكه‌وێت تێكده‌شكێت، ئه‌وه‌ش كه به‌سه‌ریدا بكه‌وێت وردوخاشی ده‌كات!”
لۆقا 9:20-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا دەستی کرد بە هێنانەوەی ئەم نموونەیە بۆ خەڵکەکە: «کابرایەک ڕەزێکی چاند و بە ڕەزەوانانی سپارد و بۆ ماوەیەکی زۆر گەشتی کرد. لە وەرزی بەروبووم کۆکردنەوەدا کۆیلەیەکی بۆ لای ڕەزەوانەکان نارد، تاکو لە بەرهەمی ڕەزەکەی بدەنێ، بەڵام ڕەزەوانەکان لێیاندا و بە دەستی بەتاڵ ناردییانەوە. کۆیلەیەکی دیکەشی نارد، بەڵام لەمەشیان دا و سووکایەتییان پێ‌کرد و بە دەستبەتاڵی ناردییانەوە. سێیەمیشی نارد، ئەمەیان بریندار کرد و دەریانکرد. «خاوەن ڕەزەکە گوتی: ”چی بکەم؟ کوڕە خۆشەویستەکەم دەنێرم، لەوانەیە ڕێزی بگرن.“ «بەڵام کە ڕەزەوانەکان بینییان، تەگبیریان لەگەڵ یەکتری کرد و گوتیان: ”ئەوەتا میراتگر، با بیکوژین، تاکو ببینە میراتگر.“ ئینجا بردیانە دەرەوەی ڕەزەکە و کوشتیان. «ئیتر دەبێت خاوەنی ڕەزەکە چی‌یان لێ بکات؟ دێت و ئەم ڕەزەوانانە لەناودەبات و ڕەزەکە دەداتە خەڵکی دیکە.» کاتێک گوێیان لێ‌بوو گوتیان: «خودا نەکات!» ئەویش سەیری کردن و فەرمووی: «کەواتە ئەمەی نووسراوە چییە: «﴿ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە، بوو بە گرنگترین بەردی بناغە﴾؟ ئەوەی بەسەر بەردەکەدا بکەوێت تێکدەشکێت، ئەوەش کە بەردەکە بەسەریدا بکەوێت وردوخاشی دەکات.»