لۆقا 9:21-11
لۆقا 9:21-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ جه‌نگ و ئاژاوه ده‌بیستن مه‌تۆقن، چونكه ده‌بێ یه‌كه‌مجار ئه‌م شتانه ببێت، به‌ڵام پایان خێرا نایه‌ت”. ئینجا پێی فه‌رموون: “نه‌ته‌وه له نه‌ته‌وه ڕاست ده‌بێته‌وه و پاشایه‌تی له پاشایه‌تی. له زۆر شوێن بوومه‌له‌رزه‌ی مه‌زن و برسیێتی و ده‌رد ده‌بێت، ترس و نیشانه‌ی مه‌زنیش له ئاسماندا ده‌بێت.
هاوبەشی بکە
لۆقا 21 بخوێنەوەلۆقا 9:21-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک گوێتان لە باسوخواسی جەنگ و شۆڕش دەبێت، مەتۆقن، چونکە جارێ دەبێ ئەم شتانە ببێت، بەڵام کۆتایی یەکسەر دوای ئەمە نایەت.» ئینجا پێی فەرموون: «نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین. لە زۆر شوێن بوومەلەرزەی گەورە و قاتوقڕی و دەرد دەبێت، ترس و نیشانەی گەورەش لە ئاسماندا دەبێت.
هاوبەشی بکە
لۆقا 21 بخوێنەوە