لۆقا 32:22-43
لۆقا 32:22-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام له‌پێناوی تۆ نوێژم كرد تاكو باوه‌ڕت له‌ناونه‌چێت. تۆش كه ده‌گه‌ڕێیته‌وه برایانت جێگیر بكه”. ئه‌ویش پێی وت: “په‌روه‌ردگار، من ئاماده‌م له‌گه‌ڵتدا بۆ زیندان و بۆ مه‌رگیش بچم!”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “په‌تڕۆس پێت ده‌ڵێم، ئه‌مڕۆ كه‌ڵه‌شێر ناقوولێنێت، تاكو تۆ سێ جار نكۆڵی نه‌كه‌یت كه من ده‌ناسیت”. ئینجا پێی فه‌رموون: “كاتێ ئێوه‌م به‌بێ جزدان و توره‌گه و سۆل نارد، ئایا پێویستتان به هیچ بوو؟” وتیان: “نه‌خێر”. پێی فه‌رموون: “به‌ڵام ئێستا، ئه‌وه‌ی جزدانی هه‌یه با بیبات، توره‌گه‌ش. ئه‌وه‌ش كه نییه‌تی با جله‌كانی بفرۆشێت و شمشێرێک بكڕێت. چونكه پێتان ده‌ڵێم: ئه‌مه‌ی نووسراوه: {له ڕیزی تاوانباران دانرا} . پێویسته له مندا بێته دی، چونكه شته‌كانی ده‌رباره‌ی من كاتیان هات”. وتیان: “په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا دوو شمشێر لێره‌یه”. پێی فه‌رموون: “ئیتر به‌سه!”. ئینجا ده‌رچوو و وه‌ک هه‌موو جارێک چووه كێوی زه‌یتوون، قوتابییه‌كانیش دوای كه‌وتن. كاتێ گه‌یشته شوێنه‌كه، پێی فه‌رموون: “نوێژ بكه‌ن نه‌وه‌ک بكه‌ونه تاقیكردنه‌وه”. ئینجا نزیكه‌ی به‌ردهاوێژێک لێیان دووركه‌وته‌وه، چۆكی دادا و نوێژی ده‌كرد. فه‌رمووی: “باوكه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر لاببه، به‌ڵام نه‌ک به خواستی من، به‌ڵكو به خواستی خۆت بێت”. فریشته‌یه‌كیش له ئاسمانه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت به‌هێزی ده‌كرد.
لۆقا 32:22-43 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام من نوێژم بۆ کردیت تاکو باوەڕت لەدەست نەدەیت. تۆش کە دەگەڕێیتەوە برایانت بەهێز بکە.» ئەویش پێی گوت: «گەورەم، من ئامادەم لەگەڵ تۆدا بۆ زیندان و بۆ مردنیش بچم.» کەچی عیسا فەرمووی: «پەترۆس پێت دەڵێم، ئەمڕۆ پێش خوێندنی کەڵەشێر، تۆ سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت.» ئینجا پێی فەرموون: «کاتێک ئێوەم بەبێ جزدان و توورەکە و پێڵاو نارد، ئایا پێویستتان بە هیچ بوو؟» گوتیان: «نەخێر.» پێی فەرموون: «بەڵام ئێستا ئەوەی جزدان و توورەکەی هەیە با بیبات لەگەڵ خۆی. ئەوەش کە شمشێری نییە، با جلەکانی بفرۆشێت و شمشێر بکڕێت. من پێتان دەڵێم: ئەمەی نووسراوە: ﴿لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا،﴾ پێویستە لە مندا بێتە دی، چونکە ئەو شتانەی لەبارەی منەوە نووسراون دێنە دی.» گوتیان: «گەورەم، ئەوەتا دوو شمشێر لێرەیە.» پێی فەرموون: «بەسە.» پاشان عیسا وەک جاران چوو بۆ کێوی زەیتوون، قوتابییەکانیش دوای کەوتن. کاتێک گەیشتە شوێنەکە، پێی فەرموون: «نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە.» ئینجا نزیکەی بەردهاوێژێک لێیان دوور کەوتەوە، چۆکی دادا و نوێژی دەکرد. فەرمووی: «باوکە، ئەگەر دەتەوێت ئەم جامەم لەسەر لاببە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی خۆت بێت.» فریشتەیەکیش لە ئاسمانەوە بۆی دەرکەوت بەهێزی دەکرد.