لۆقا 27:23-31
لۆقا 27:23-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جه‌ماوه‌رێكی زۆری گه‌ل و ئه‌و ژنانه‌ی شیوه‌نیان ده‌كرد و بۆی ده‌گریان دوای كه‌وتن. ئیشۆع ئاوڕی لێ دانه‌وه، فه‌رمووی: “كچانی یروشلایم، بۆ من مه‌گریێن، به‌ڵكو بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان بگریێن. ئه‌وه‌تا ڕۆژانێک دێت، تیایدا ده‌ڵێن: خۆزگه به نه‌زۆک و به‌و سكانه‌ی منداڵیان نه‌بووه و به‌و مه‌مكانه‌ی شیریان نه‌داوه! ئه‌وسا به شاخه‌كان ده‌ڵێن: به‌سه‌رماندا بكه‌ون! به گرده‌كانیش: دامانپۆشن! چونكه ئه‌گه‌ر وا به داری سه‌وز بكه‌ن، بۆ وشک چی ده‌بێت؟”.
لۆقا 27:23-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خەڵکێکی لە ڕادەبەدەر زۆر دوای کەوتبوون، هەروەها چەند ژنێک شینیان دەکرد و دەگریان. عیسا ئاوڕی لێ دانەوە، فەرمووی: «کچانی ئۆرشەلیم بۆ من مەگریێن، بۆ خۆتان و منداڵەکانتان بگریێن. ئەوەتا ڕۆژانێک دێت، تێیدا دەڵێن، خۆزگە دەخوازرێت بە نەزۆک و بەو سکانەی منداڵیان نەبووە و بەو مەمکانەی شیریان نەداوە. ئەو کاتە «﴿بە چیاکان دەڵێن، ”بەسەرماندا بڕووخێن!“ بە گردەکانیش دەڵێن، ”دامانپۆشن!“﴾ ئەگەر ئەم شتانە بە داری سەوز بکەن، ئەی کە وشک بێت، چی دەبێت؟»