لۆقا 44:23-49
لۆقا 44:23-49 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نزیكی كاژێر شه‌ش، تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه بوو، تاكو كاژێر نۆ، خۆر تاریک بوو. په‌رده‌ی په‌رستگاش شه‌قبوو و بووه دوو پارچه. ئیشۆع به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و فه‌رمووی: “باوكه، ڕووحی خۆم به ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم”. ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ڕووحی سپارد. كاتێ سه‌رپه‌له‌كه ئه‌م شتانه‌ی بینی كه ڕوویدا، خودای شكۆدار كرد، وتی: “به ڕاستی ئه‌م پیاوه بێ‌تاوان بوو!”. هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بۆ ئه‌م دیمه‌نه كۆببوونه‌وه، كاتێ ئه‌وه‌یان بینی كه ڕوویدا، به سنگكوتانه‌وه گه‌ڕانه‌وه. هه‌موو ناسیاو و ئه‌و ژنانه‌ی له گلیلاوه دوای كه‌وتبوون، له دووره‌وه ڕاوه‌ستابوون و ته‌ماشای ئه‌م شتانه‌یان ده‌كرد.
لۆقا 44:23-49 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نزیکی کاتژمێر دوازدە، هەتا کاتژمێر سێ تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا، چونکە ڕۆژ تاریک بوو. پەردەی پەرستگاش شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە. عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «باوکە، ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم.» ئەمەی فەرموو و گیانی سپارد. سەرپەلەکە ئەم شتانەی بینی کە ڕوویدا، ستایشی خودای کرد و گوتی: «بەڕاستی ئەم کەسە بێ‌تاوان بوو.» هەموو ئەو خەڵکەی بۆ ئەم دیمەنە کۆببوونەوە، کاتێک ئەوەیان بینی کە ڕوویدا، بە سنگکوتانەوە دەگەڕانەوە. بەڵام هەموو ناسیاوەکانی و ئەو ژنانەی لە جەلیلەوە دوای کەوتبوون، لە دوور ڕاوەستابوون و تەماشای ئەم شتانەیان دەکرد.