لۆقا 49:23-56
لۆقا 49:23-56 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌موو ناسیاو و ئه‌و ژنانه‌ی له گلیلاوه دوای كه‌وتبوون، له دووره‌وه ڕاوه‌ستابوون و ته‌ماشای ئه‌م شتانه‌یان ده‌كرد. پیاوێک ناوی یۆسپ بوو، كابرایه‌كی چاک و خوداناس بوو. به ڕا و كرده‌وه‌یان ڕازی نه‌بوو. خه‌ڵكی ڕه‌متا بوو كه شارێكی ئیهووده، ئه‌ویش چاوه‌ڕوانی پاشایه‌تیی خودای ده‌كرد. چووه لای پیڵاتوس و داوای ته‌رمی ئیشۆعی كرد. دایگرت و به كه‌تان پێچایه‌وه، له گۆڕێكی له به‌رد هه‌ڵكه‌ندراو داینا كه هه‌رگیز كه‌سی تێدا دانه‌نرابوو. ئه‌و ڕۆژه خۆ ئاماده‌كردن بوو، شه‌ممه‌ش به‌ده‌رده‌كه‌وت. ئه‌و ژنانه‌ی له گلیلاوه له‌گه‌ڵی هاتبوون، دوای یۆسپ كه‌وتن، گۆڕه‌كه و جه‌سته‌كه‌یان بینی چۆن دانرا. ئینجا گه‌ڕانه‌وه و بۆنوبه‌رامیان ئاماده كرد، به پێی ڕاسپارده‌كه له شه‌ممه پشوویان دا.
لۆقا 49:23-56 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام هەموو ناسیاوەکانی و ئەو ژنانەی لە جەلیلەوە دوای کەوتبوون، لە دوور ڕاوەستابوون و تەماشای ئەم شتانەیان دەکرد. ئەوە بوو ئەندامێکی ئەنجومەن ناوی یوسف بوو، کابرایەکی چاک و ڕاستودروست بوو، لە ئەنجومەن و کردارەکەیان ڕازی نەبوو. خەڵکی ڕامە بوو کە شارێکی یەهودیایە، چاوەڕوانی شانشینی خودا بوو. ئەم چووە لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای کرد. دایگرت و بە کەتان پێچایەوە، لە گۆڕێکی لە تاشەبەرد هەڵکەنراو داینا کە هەرگیز کەسی تێدا دانەنرابوو. ئەو ڕۆژە خۆ ئامادەکردن بوو، ئەوەندەی نەمابوو بۆ ڕۆژی شەممە. ئەو ژنانەی لە جەلیلەوە لەگەڵ عیسا هاتبوون، دوای یوسف کەوتن، گۆڕەکە و تەرمەکەیان بینی چۆن دانرا. ئینجا گەڕانەوە و بۆنوبەرامیان ئامادە کرد، بەڵام لە ڕۆژی شەممە بەگوێرەی ڕاسپاردەکە پشوویان دا.