لۆقا 50:23-53
لۆقا 50:23-53 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیاوێک ناوی یۆسپ بوو، كابرایه‌كی چاک و خوداناس بوو. به ڕا و كرده‌وه‌یان ڕازی نه‌بوو. خه‌ڵكی ڕه‌متا بوو كه شارێكی ئیهووده، ئه‌ویش چاوه‌ڕوانی پاشایه‌تیی خودای ده‌كرد. چووه لای پیڵاتوس و داوای ته‌رمی ئیشۆعی كرد. دایگرت و به كه‌تان پێچایه‌وه، له گۆڕێكی له به‌رد هه‌ڵكه‌ندراو داینا كه هه‌رگیز كه‌سی تێدا دانه‌نرابوو.
هاوبەشی بکە
لۆقا 23 بخوێنەوەلۆقا 50:23-53 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوە بوو ئەندامێکی ئەنجومەن ناوی یوسف بوو، کابرایەکی چاک و ڕاستودروست بوو، لە ئەنجومەن و کردارەکەیان ڕازی نەبوو. خەڵکی ڕامە بوو کە شارێکی یەهودیایە، چاوەڕوانی شانشینی خودا بوو. ئەم چووە لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای کرد. دایگرت و بە کەتان پێچایەوە، لە گۆڕێکی لە تاشەبەرد هەڵکەنراو داینا کە هەرگیز کەسی تێدا دانەنرابوو.
هاوبەشی بکە
لۆقا 23 بخوێنەوە