لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:24-7 - Compare All Versions

لۆقا 1:24-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌، له‌ به‌ره‌به‌یاندا، ئه‌و بۆنوبه‌رامه‌ی ئاماده‌یان كردبوو هێنایان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌وه‌ هاتنه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌. بینییان به‌رده‌كه‌ له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ گلۆر كراوه‌ته‌وه‌. چوونه‌ ژووره‌وه‌ و جه‌سته‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاریان نه‌دۆزییه‌وه‌. كاتێ له‌مه‌ سه‌رسام بوون، دوو پیاو به‌ جلی بریسكه‌داره‌وه‌ له‌ ته‌نیشتیان ڕاوه‌ستان. كه‌ ترسان و سه‌ریان داگرتبووه‌ سه‌ر زه‌وی، پێیان وتن: “بۆچی له‌نێو مردووان به‌دوای زیندووه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن!؟ لێره‌ نییه‌، به‌ڵكو هه‌ستایه‌وه‌! به‌ بیرتان بێته‌وه‌ كه‌ هێشتا له‌ گلیلا بوو چۆن قسه‌ی بۆ فه‌رموون:” “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت بدرێته‌ ده‌ست خه‌ڵكی گوناهبار، له‌خاچ بدرێت و له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه‌”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 24 PNTZS

لۆقا 1:24-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، بەیانی زوو، ژنەکان ئەو بۆنوبەرامەی ئامادەیان کردبوو هێنایان و هاتنە سەر گۆڕەکە. بینییان بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە. چوونە ژوورەوە، بەڵام تەرمەکەی عیسای خاوەن شکۆیان نەدۆزییەوە. هێشتا لەمە سەرسام بوون، لەپڕ دوو پیاو بە جلی بریسکەدارەوە لەتەنیشتیان ڕاوەستان. ترسان و کڕنۆشیان برد و سەریان خستە سەر زەوی، پیاوەکان پێیان گوتن: «بۆچی لەنێو مردووان بەدوای زیندووەکەدا دەگەڕێن؟ ئەو لێرە نییە، بەڵکو هەستایەوە! بیهێننەوە بیرتان کە هێشتا لە جەلیل بوو چۆن قسەی بۆ کردن، فەرمووی: ”کوڕی مرۆڤ دەبێت بدرێتە دەست خەڵکی گوناهبار، لە خاچ بدرێت و لە ڕۆژی سێیەم هەستێتەوە.“»

هاوبەشی بکە
لۆقا 24 KSS