لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 13:24-27

لۆقا 13:24-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا، دووان له‌وان ده‌چوونه‌ گوندێكی دوور كه‌ شه‌ست تیرهاوێژ له‌ یروشلایم دوور بوو، ناوی عه‌مائوس بوو. له‌گه‌ڵ یه‌كتری باسی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌یان ده‌كرد. كاتێ قسه‌ و گفتوگۆیان ده‌كرد، خودی ئیشۆع لێیان نزیكبووه‌وه‌ و له‌گه‌ڵیان ڕێی ده‌كرد، به‌ڵام چاویان له‌ ناسینی به‌سترا. پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ به‌ ڕووگرژیه‌وه‌ باسی چی ده‌كه‌ن؟”. یه‌كێكیان ناوی قه‌لیوپا بوو وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ئایا ته‌نیا تۆ له‌ یروشلایم بیانی و ئاگات له‌و شتانه‌ نییه‌ كه‌ له‌م ڕۆژانه‌دا تیایدا ڕوویداوه‌؟” پێی فه‌رموون: “چییه‌؟” پێیان وت: “ده‌رباه‌ری ئیشۆعی ناسڕه‌تی، كه‌ پێغه‌مبه‌رێكی توانادار بوو له‌ فه‌رمووده‌ و كرداردا، له‌به‌رده‌م خودا و هه‌موو گه‌ل. چۆن كاهینانی باڵا و فه‌رمانڕه‌واكانمان ڕاده‌ستی سزای مه‌رگیان كرد و له‌خاچیان دا. ئێمه‌ش هیوادار بووین ئه‌و ئیسڕائیل بكڕێته‌وه‌. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، ئه‌مڕۆ سێیه‌م ڕۆژه‌ ئه‌مه‌ ڕوویداوه‌. كه‌چی هه‌ندێک له‌ ژنانمان سه‌رسامیان كردین، به‌ره‌به‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ بوونه‌، كه‌ جه‌سته‌كه‌یان نه‌بینیووه‌، هاتنه‌وه‌ وتیان: دیمه‌نی فریشته‌مان بینیوه‌ ده‌ڵێن ئه‌و زیندووه‌. هه‌ندێكی ئێمه‌ش چوونه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ و بینییان وایه‌، وه‌ک ژنه‌كان وتیان، به‌ڵام ئه‌ویان نه‌بینیبوو”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ئه‌ی گێل و دڵخاوه‌كان له‌ باوه‌ڕهێنان به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران باسیان كردووه‌! نه‌ده‌بووایه‌ مه‌سیح ئازار بچێژێت و بچێته‌ نێو شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی خۆی؟” ئه‌وسا ده‌ستی پێكرد له‌ مووشێ و له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی خۆی بوو له‌ هه‌موو سیپاره‌كاندا بۆیان ڕاڤه‌ كرد.

هاوبەشی بکە
لۆقا 24 بخوێنەوە

لۆقا 13:24-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەر لەو ڕۆژەدا دووان لەوان دەچوونە گوندێک بە ناوی ئەمواس کە شەست تیرهاوێژ لە ئۆرشەلیم دوور بوو. لەگەڵ یەکتری باسی هەموو ئەو شتانەیان دەکرد کە ڕوویدابوو. کاتێک قسە و گفتوگۆیان دەکرد، عیسا خۆی لێیان نزیک بووەوە و لەگەڵیان دەڕۆیشت، بەڵام چاویان لە ناسینی بەسترا. پێی فەرموون: «ئەوە بەڕێوە باسی چی دەکەن؟» بە ڕووێکی خەمناکەوە ڕاوەستان. یەکێکیان ناوی کلیۆپاس بوو وەڵامی دایەوە: «ئایا تەنها تۆ لە ئۆرشەلیم نامۆیت و ئاگات لەو شتانە نییە کە لەم ڕۆژانەدا تێیدا ڕوویداوە؟» پێی فەرموون: «چی ڕوویداوە؟» وەڵامیان دایەوە: «باسی عیسای ناسیرەیی، کە پێغەمبەرێکی توانادار بوو لە قسە و کرداردا، لەلای خودا و هەموو گەل، چۆن کاهینانی باڵا و فەرمانڕەواکانمان دایانە دەست سزای مردن و لە خاچیان دا. بەڵام ئێمە هیوادار بووین کە ئەمە ئەو کەسە بێت کە ئیسرائیل دەکڕێتەوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژە ئەمە ڕوویداوە. کەچی هەندێک لە ژنانمان سەرسامیان کردین، بەیانی زوو لەسەر گۆڕەکە بوون و تەرمەکەیان نەبینیبوو، هاتنەوە گوتیان، فریشتەمان بینیوە دەڵێن ئەو زیندووە. هەندێک لە ئێمە چوونە سەر گۆڕەکە و بینییان وایە، وەک ژنەکان گوتیان، بەڵام ئەویان نەبینیبوو.» ئەویش پێی فەرموون: «ئەی گێل و دڵخاوەکان لە باوەڕکردن بە هەموو ئەوەی پێغەمبەران باسیان کردووە! نەدەبووایە مەسیح ئەم شتانە بچێژێت و بچێتە ناو شکۆمەندییەکەی خۆی؟» ئەوسا دەستی‏ کرد بە ڕوونکردنەوەی ئەو شتانەی دەربارەی خۆی بوو لە هەموو نووسراوە پیرۆزەکاندا، هەر لە تەوراتی موساوە هەتا هەموو پەڕتووکەکانی پێغەمبەران.

هاوبەشی بکە
لۆقا 24 بخوێنەوە