لۆقا 36:24-40 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان
لۆقا 36:24-40 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
کە باسی ئەمەیان دەکرد، عیسا خۆی لە ناوەڕاستیان ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت.» سام دایگرتن و ترسان، وایان دەزانی خێو دەبینن. پێی فەرموون: «بۆچی شێواون؟ بۆچی گومان دەکەوێتە دڵتان؟ سەیری دەست و پێم بکەن. بڕوا بکەن، منم! دەستم لێ بدەن و ببینن، چونکە خێو گۆشت و ئێسقانی نییە وەک دەبینن من هەمە.» کە ئەمەی فەرموو، دەست و پێی نیشاندان.
هاوبەشی بکە
لۆقا 24 KSS