لۆقا 44:24-49
لۆقا 44:24-49 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته دی”. ئینجا هزری كردنه‌وه، تاكو سیپاره‌كان تێبگه‌ن. پێی فه‌رموون: “ئاوا نووسراوه، كه مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت و له ڕۆژی سێیه‌مدا له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه، به ناوی ئه‌ویش تۆبه‌كردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یێندرێت، ده‌ستپێک له یروشلایمه‌وه. ئێوه‌ش گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ن. ئه‌وه‌تا من به‌ڵێنه‌كه‌ی باوكمتان بۆ ده‌نێرم. جا له شاری یروشلایم بمێننه‌وه، تاكو له به‌رزاییه‌وه هێزتان له‌به‌ر ده‌كرێت”.
لۆقا 44:24-49 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا پێی فەرموون: «ئەم قسانەم بۆ کردن کاتێک لەگەڵتان بووم: پێویستە هەموو ئەوانەی لە تەوراتی مو‌سا و پێغەمبەران و زەبووردا دەربارەی من نووسراون بێنە دی.» ئینجا مێشکی کردنەوە، تاکو نووسراوە پیرۆزەکان تێبگەن. پێی فەرموون: «ئاوا نووسراوە، کە مەسیح ئازار دەچێژێت و لە ڕۆژی سێیەم لەنێو مردووان هەڵدەستێتەوە، بە ناوی ئەویش تۆبەکردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه بۆ هەموو گەلان جاڕبدرێت، ئەمەش لە ئۆرشەلیمەوە دەستپێدەکات. ئێوە شایەتی ئەم شتانەن. وا من بەڵێنەکەی باوکمتان بۆ دەنێرم. بەڵام لە شار بمێننەوە، هەتا لە ئاسمانەوە پڕ دەکرێن لە هێز.»