لۆقا 10:3-14
لۆقا 10:3-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كۆمه‌ڵه‌كه پرسیان لێ‌كرد: “كه‌واته چی بكه‌ین؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی وتن: “ئه‌وه‌ی دوو كراسی هه‌یه، با یه‌كێكیان بداته ئه‌وه‌ی كه نییه‌تی، ئه‌وه‌ش كه نانی هه‌یه، با هه‌مان شت بكات”. باجگرانیش بۆ عه‌مادبوون هاتن، پێیان وت: “ڕابی، ئێمه چی بكه‌ین؟” پێی وتن: “له‌وه‌ی بۆتان دانراوه زیاتر وه‌رمه‌گرن”. سه‌ربازیش پرسیان لێ‌كرد: “ئه‌ی ئێمه چی بكه‌ین؟” پێی وتن: “سته‌م له كه‌س مه‌كه‌ن و كه‌س به‌ده‌سته‌وه مه‌ده‌ن، به موچه‌كانتان ڕازی بن”.
لۆقا 10:3-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خەڵکەکە پرسیاریان لێکرد: «کەواتە چی بکەین؟» وەڵامی دانەوە: «ئەوەی دوو کراسی هەیە، با یەکێکیان بداتە ئەوەی کە نییەتی، ئەوەش کە نانی هەیە، با هەمان شت بکات.» باجگرانیش بۆ لەئاوهەڵکێشان هاتن، لێیان پرسی: «مامۆستا، ئێمە چی بکەین؟» پێی گوتن: «لەوەی بۆتان دانراوە زیاتر وەرمەگرن.» سەربازانیش پرسیاریان لێکرد: «ئەی ئێمە چی بکەین؟» یەحیاش وەڵامی دانەوە: «خاوە لە کەس وەرمەگرن و بوختان مەکەن، بە مووچەکانتان ڕازی بن.»