لۆقا 14:4-19
لۆقا 14:4-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع به هێزی ڕووحی پارساوه گه‌ڕایه‌وه گلیلا، ناوبانگی له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی ده‌وروپشت بڵاو بووه‌وه. له كه‌نیشته‌كانیان ئامۆژگاریی ده‌كردن و هه‌موو ستایشیان ده‌كرد. هاته ناسڕه‌ت كه لێی گه‌وره بووه، وه‌ک نه‌ریتی خۆی ڕۆژی شه‌ممه چووه كه‌نیشت، بۆ خوێندنه‌وه ڕاوه‌ستا. سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ریان پێ دا، كاتێ كردیه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی دۆزییه‌وه كه تیایدا نووسراوه: “ڕووحی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره، چونكه ده‌ستنیشانی كردووم بۆ موژده‌دان به هه‌ژاران، ناردوومی تاكو دڵشكاوان چاكبكه‌مه‌وه و بانگه‌وازی ئازادی بۆ دیلكراوان و بینایی بۆ نابینایان بده‌م، پێشێلكراوان به‌ره‌و ئازادی بنێرم و ساڵی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار ڕابگه‌یێنم”.
لۆقا 14:4-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا بە هێزی ڕۆحی پیرۆزەوە گەڕایەوە جەلیل، ناوبانگی لە هەموو دێیەکانی دەوروپشت بڵاو بووەوە. لە کەنیشتەکانیان فێری دەکردن و هەموو ستایشیان دەکرد. هاتە ناسیرە کە لێی گەورە بووە، وەک نەریتی خۆی ڕۆژی شەممە چووە کەنیشت و بۆ خوێندنەوە هەستا. پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەریان دایێ و کردیەوە، ئەو شوێنەی دۆزییەوە کە تێیدا نووسراوە: «﴿ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات، چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران، منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ بەدیلگیراوان، هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران، بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان.﴾»