لۆقا 34:4-36
لۆقا 34:4-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
“ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ناومان ببه‌یت؟ من ده‌تناسم تۆ كێیت، پارساكهی خودایت!”. ئیشۆع لێی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “بێده‌نگ به! لێی بڕۆ ده‌ره‌وه!” شه‌یتانه‌كه له‌ناوه‌ندیان به زه‌ویدا دا و لێی ده‌رچوو، هیچ زیانیشی پێ نه‌گه‌یاند. هه‌مووش سامگرتوو بوون و به یه‌كتریان ده‌ووت: “ئه‌مه چ وشه‌یه‌كه؟ چونكه به ده‌سه‌ڵات و هێزه‌وه فه‌رمان به ڕووحه گڵاوه‌كان ده‌دات و ده‌رده‌چن!”.
لۆقا 34:4-36 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئای! عیسای ناسیرەیی چیت لێمان دەوێت؟ هاتووی لەناومان ببەیت؟ دەزانم تۆ کێیت، پیرۆزەکەی خودایت.» عیسا لێی ڕاخوڕی و فەرمووی: «بێدەنگ بە! لێی وەرە دەرەوە!» ڕۆحە پیسەکە لەناوەندیان پیاوەکەی بە زەویدا دا و لێی دەرچوو، هیچ زیانیشی پێ نەگەیاند. خەڵکەکەش هەموو سەرسام بوون و بە یەکتریان دەگوت: «ئەمە چ وتەیەکە؟ بە دەسەڵات و هێزەوە فەرمان بە ڕۆحە پیسەکان دەدات و دەردەچن.»