لۆقا 38:4-41
لۆقا 38:4-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له كه‌نیشت هه‌ستا و چووه ماڵی شیمعون. خه‌سووی شیمعون تایه‌كی توندی لێ‌بوو، له‌به‌ر ئه‌و تكایان لێ‌كرد. ئه‌ویش له‌سه‌ری ڕاوه‌ستا، له تاكه‌ی ڕاخوڕی و به‌ریدا! یه‌كسه‌ر هه‌ستایه‌وه و ڕاژه‌ی كردن. خۆر ئاوابوو، هه‌موو نه‌خۆشه‌كانیان هێنایه لای ئیشۆع، به نه‌خۆشی جۆراوجۆره‌وه، ئه‌ویش ده‌ستی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان دانا و چاكیكردنهوه. شه‌یتانه‌كانیش له زۆر كه‌س ده‌رده‌چوون و هاواریان ده‌كرد: “تۆ مه‌سیحیت ڕۆڵه‌ی خودای!” ئه‌ویش لێیانی ڕاده‌خوڕی و نه‌یده‌هێشت بدوێن، چونكه زانییان مه‌سیحه‌كه‌یه.
لۆقا 38:4-41 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا لە کەنیشت هەستا و چووە ماڵی شیمۆن. خەسووی شیمۆن تایەکی توندی هەبوو، بۆیە داوایان لە عیسا کرد کە یارمەتی بدات. ئەویش هاتە سەری، فەرمانی بە تایەکە کرد و بەریدا. دەستبەجێ هەستا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان. کاتی ڕۆژئاوابوون، هەموو نەخۆشەکانیان هێنایە لای عیسا، بە نەخۆشی جۆراوجۆرەوە، ئەویش دەستی لەسەر هەریەکەیان دانا و چاکیکردنەوە. ڕۆحی پیسی لە زۆریان دەرکرد، ڕۆحەکان هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» ئەویش لێی ڕادەخوڕین و نەیدەهێشت بدوێن، چونکە دەیانزانی مەسیحەکەیە.