لۆقا 5:4-8
لۆقا 5:4-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا ئیبلیس بردیه سه‌ر چیایه‌كی به‌رز و له ساتێك‌دا هه‌موو پاشایه‌تیه‌كانی جیهانی پیشان دا و پێی وت: “هه‌موو ئه‌م ده‌سه‌ڵات و شكۆیه‌ت پێ ده‌ده‌م، چونكه دراوه‌ته من و منیش ئه‌وه‌ی بمه‌وێت ده‌یده‌مێ. ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌مم كڕنۆش ببه‌یت، هه‌مووی بۆ تۆ ده‌بێت”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “بڕۆ ئه‌ی شه‌یتان! چونكه نووسراوه: {كڕنۆش بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت ده‌به‌یت و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستیت} ”.
لۆقا 5:4-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا ئیبلیس عیسای بردە شوێنێکی بەرز و لە چاوتروکانێکدا هەموو شانشینەکانی جیهانی پیشان دا و پێی گوت: «هەموو ئەم دەسەڵات و شکۆیەی ئەوان دەدەمە تۆ، چونکە دراوەتە من و منیش دەیدەم بە هەرکەسێک کە بمەوێت. لەبەر ئەوە ئەگەر لەبەردەمم کڕنۆش ببەیت، هەمووی بۆ تۆ دەبێت.» عیساش وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: ﴿کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.﴾»