لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:5-16

لۆقا 1:5-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ پاڵه‌په‌ستۆیان ده‌كرد تاكو گوێ له‌ وشه‌ی خودا بگرن، ئه‌و له‌لای ده‌ریای گینیسه‌ڕ ڕاوه‌ستابوو، دوو كه‌شتیی له‌ كه‌ناری ده‌ریاكه‌ بینی، ماسیگران لێیان ده‌رچووبوون و تۆڕه‌كانیان ده‌شوشت. چووه‌ نێو یه‌كێک له‌ كه‌شتیه‌كان، كه‌ هی شیمعون بوو، داوای لێكرد كه‌مێک له‌ وشكایی دووری بخاته‌وه‌، ئینجا دانیشت و له‌نێو كه‌شتیه‌كه‌وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی ئامۆژگاری ده‌كرد. كاتێ فه‌رمووده‌كانی ته‌واو كرد به‌ شیمعونی فه‌رموو: “دووریبخه‌ره‌وه‌ بۆ قووڵایی و تۆڕه‌كانتان بۆ ڕاوكردن فڕێبده‌ن”. شیمعون وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ڕابی، به‌ درێژایی شه‌و ماندووبووین و هیچمان نه‌گرت. به‌ڵام له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی تۆ، تۆڕه‌كان فڕێده‌ده‌م”. كاتێ ئه‌مه‌یان كرد ماسییه‌كی زۆر زۆریان گرت، تۆڕه‌كانیان خه‌ریک بوو ده‌دڕا. جا ئاماژه‌یان بۆ هاوكارانی نێو كه‌شتیه‌كه‌ی دیكه‌ كرد، تاكو بێن و یارمه‌تییان بده‌ن، جا هاتن و هه‌ردوو كه‌شتیه‌كه‌یان پڕكرد، تا وایلێهات خه‌ریک بوو نوقوم ببن. شیمعون په‌تڕۆس كه‌ ئه‌مه‌ی بینی و له‌به‌رده‌م چۆكی ئیشۆعدا كه‌وت و وتی: “په‌روه‌ردگار له‌ كه‌شتیه‌كه‌م ده‌رچۆ‌، چونكه‌ من مرۆڤێكی گوناهبارم!” چونكه‌ خۆی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون سه‌رسام بوون له‌م ماسی گرتنه‌ی هه‌ڵیانگرته‌وه‌، یاقوو و یوخه‌ننه‌نی كوڕه‌كانی زه‌بدیش، هاوبه‌شی شیمعون بوون. ئیشۆع به‌ شیمعونی فه‌رموو: “مه‌ترسه‌! له‌مه‌وپاش خه‌ڵک ڕاو ده‌كه‌یت!” دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كانیان هێنا وشكایی، هه‌موو شتێكیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن. جا له‌ یه‌كێک له‌ شاره‌كان بوو، پیاوێكی پڕ له‌ گولی هه‌بوو، كه‌ ئیشۆعی بینی به‌ ڕوودا كه‌وت و لێی پاڕایه‌وه‌ و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر بته‌وێت، ده‌توانی پێگه‌ردم بكه‌یته‌وه‌”. جا ده‌ستی درێژكرد و ده‌ستی لێدا، فه‌رمووی: “ده‌مه‌وێت، بێگه‌ردببه‌وه‌!”. یه‌كسه‌ر گولییه‌كه‌ی لێبووه‌وه‌. ڕایسپارد به‌ كه‌س نه‌ڵێت، به‌ڵكو “بڕۆ خۆت پیشانی كاهین بده‌، بۆ بێگه‌ربوونه‌وه‌كه‌ت ئه‌و قوربانییه‌ی مووشێ فه‌رمانی كردووه‌ بیكه‌، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆیان”. به‌ڵام هه‌واڵی زیاتر بڵاو ده‌بووه‌وه‌، جا كۆمه‌ڵانێک كۆبوونه‌وه‌ تاكو گوێبگرن و نه‌خۆشییه‌كانیان چاكبێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و دوورده‌كه‌وته‌وه‌ بۆ ده‌شتوده‌ر و نوێژی ده‌كرد.

هاوبەشی بکە
لۆقا 5 بخوێنەوە

لۆقا 1:5-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ڕۆژێکیان عیسا لە کەناری دەریاچەی جەنیسارەت ڕاوەستابوو، خەڵکی پاڵەپەستۆیان دەکرد تاکو گوێ لە پەیامی خودا بگرن. عیسا دوو بەلەمی لە کەناری دەریاچەکە بینی کە ماسیگرەکان بەجێیان هێشتبوو و تۆڕەکانیان دەشوشت. چووە ناو یەکێکیان، هی شیمۆن بوو، داوای لێکرد کەمێک لە وشکانی دووری بخاتەوە، ئینجا دانیشت و لەناو بەلەمەکەوە خەڵکەکەی فێردەکرد. کاتێک وتەکانی تەواو کرد بە شیمۆنی فەرموو: «دووری بخەرەوە بۆ قووڵایی و تۆڕەکانتان بۆ ڕاوکردن فڕێبدەن.» شیمۆن وەڵامی دایەوە: «گەورەم، بە درێژایی شەو زۆر هەوڵمان دا و هیچمان نەگرت. بەڵام لەبەر قسەی تۆ، تۆڕەکان فڕێدەدەم.» کاتێک ئەمەیان کرد ماسییەکی زۆریان گرت، خەریک بوو تۆڕەکانیان بدڕێت. جا ئیشارەتیان بۆ هاوکارانی ناو بەلەمەکەی دیکە کرد، تاکو بێن و یارمەتییان بدەن، ئیتر هاتن و هەردوو بەلەمەکەیان پڕکرد، هەتا وای لێهات خەریک بوو نوقوم ببن. شیمۆن پەترۆس کە ئەمەی بینی، خۆی خستە بەرپێی عیسا و گوتی: «گەورەم، لێم دووربکەوە، چونکە مرۆڤێکی گوناهبارم!» پەترۆس و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون لە زۆری ئەو ماسییانەی گرتبوویان سەریان سوڕمابوو، یاقوب و یۆحەنای کوڕەکانی زەبدیش، هاوبەشی شیمۆن بوون. عیسا بە شیمۆنی فەرموو: «مەترسە! ئیتر تۆ لە ئێستاوە مرۆڤ ڕاو دەکەیت.» لەدوای ئەوەی بەلەمەکانیان هێنایە وشکانی، هەموو شتێکیان بەجێهێشت و دوای عیسا کەوتن. کاتێک عیسا لە یەکێک لە شارەکان بوو، پیاوێک هات کە بە تەواوی تووشی نەخۆشی گولی ببوو. کە عیسای بینی خۆی بە زەویدا دا و لێی پاڕایەوە: «گەورەم، ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.» عیساش دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و فەرمووی: «دەمەوێت، پاک بەرەوە.» ئیتر یەکسەر گولییەکەی لێبووەوە. عیسا ڕایسپارد: «بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و بۆ پاکبوونەوەکەت ئەو قوربانییەی موسا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.» لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵی عیسا زیاتر بڵاو بووەوە، جا خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە تاکو گوێ بگرن و نەخۆشییەکانیان چاک بێتەوە. بەڵام ئەو دووردەکەوتەوە بۆ چۆڵەوانی و نوێژی دەکرد.

هاوبەشی بکە
لۆقا 5 بخوێنەوە