لۆقا 12:5-16
لۆقا 12:5-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا له یه‌كێک له شاره‌كان بوو، پیاوێكی پڕ له گولی هه‌بوو، كه ئیشۆعی بینی به ڕوودا كه‌وت و لێی پاڕایه‌وه و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر بته‌وێت، ده‌توانی پێگه‌ردم بكه‌یته‌وه”. جا ده‌ستی درێژكرد و ده‌ستی لێدا، فه‌رمووی: “ده‌مه‌وێت، بێگه‌ردببه‌وه!”. یه‌كسه‌ر گولییه‌كه‌ی لێبووه‌وه. ڕایسپارد به كه‌س نه‌ڵێت، به‌ڵكو “بڕۆ خۆت پیشانی كاهین بده، بۆ بێگه‌ربوونه‌وه‌كه‌ت ئه‌و قوربانییه‌ی مووشێ فه‌رمانی كردووه بیكه، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆیان”. به‌ڵام هه‌واڵی زیاتر بڵاو ده‌بووه‌وه، جا كۆمه‌ڵانێک كۆبوونه‌وه تاكو گوێ‌بگرن و نه‌خۆشییه‌كانیان چاكبێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و دوورده‌كه‌وته‌وه بۆ ده‌شتوده‌ر و نوێژی ده‌كرد.
لۆقا 12:5-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا لە یەکێک لە شارەکان بوو، پیاوێک هات کە بە تەواوی تووشی نەخۆشی گولی ببوو. کە عیسای بینی خۆی بە زەویدا دا و لێی پاڕایەوە: «گەورەم، ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.» عیساش دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و فەرمووی: «دەمەوێت، پاک بەرەوە.» ئیتر یەکسەر گولییەکەی لێبووەوە. عیسا ڕایسپارد: «بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و بۆ پاکبوونەوەکەت ئەو قوربانییەی مو‌سا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.» لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵی عیسا زیاتر بڵاو بووەوە، جا خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە تاکو گوێ بگرن و نەخۆشییەکانیان چاک بێتەوە. بەڵام ئەو دووردەکەوتەوە بۆ چۆڵەوانی و نوێژی دەکرد.