لۆقا 17:5-26
لۆقا 17:5-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕۆژێكیان ئامۆژگاریی ده‌كرد، په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كانیش كه له هه‌موو گونده‌كانی گلیلا و ئیهوود و یروشلایمه‌وه هاتبوون دانیشتبوون، هێزی په‌روه‌ردگاریش چاكیده‌كردنه‌وه. چه‌ند پیاوێک هاتن ئیفلیجێكیان به جێگه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵگرتبوو و ده‌یانویست بیهێننه ژووره‌وه و له‌به‌رده‌می دایبنێن. كاتێ له‌به‌ر كۆمه‌ڵه‌كه ڕێیان نه‌بوو بیبه‌نه ژووره‌وه، سه‌ركه‌وتنه سه‌ربان و به جێگه‌كه‌یه‌وه به نێوان خشته‌كاندا بۆ به‌رده‌م ئیشۆع شۆڕیان كرده‌وه ناوه‌ڕاست. كاتێ باوه‌ڕی ئه‌وانی بینی، فه‌رمووی: “كابرا، گوناهه‌كانت به‌خشران”. ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان بیریان ده‌كرده‌وه و ده‌یانووت: “ئه‌مه كێیه كفر ده‌كات؟ بێجگه له خودا كێ ده‌توانێت گوناه ببه‌خشێت؟” ئیشۆعیش هه‌ستی به هزریانی كرد، وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “له دڵتان‌دا بیری چی ده‌كه‌نه‌وه؟ كامیان ئاسانتره؟ بووترێت: گوناهه‌كانت به‌خشران، یان بووترێت: هه‌سته و ڕێ بكه؟ به‌ڵام تاكو بزانن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه به‌خشینی هه‌یه”، به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “پێت ده‌ڵێم: هه‌سته، جێگه‌كه‌ت هه‌ڵگره و بڕۆ ماڵه‌وه!”. یه‌كسه‌ر له‌به‌رده‌میان هه‌ستا، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕاكشابوو هه‌ڵیگرت و چۆوه ماڵی خۆی، خوداشی شكۆدار ده‌كرد. هه‌موویان سامگرتوو بوون و خودایان شكۆدار ده‌كرد، پڕبوون له ترس و وتیان: “ئه‌مڕۆ شتی سه‌یرمان بینی!”.
لۆقا 17:5-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ڕۆژێکیان عیسا خەریکی فێرکردن بوو، فەریسی و مامۆستایانی تەوراتیش کە لە هەموو گوندەکانی جەلیل و یەهودیا و ئۆرشەلیمەوە هاتبوون دانیشتبوون، توانایەکی خودایی هەبوو بۆ چاککردنەوە. چەند پیاوێک هاتن کابرایەکی ئیفلیجیان بە جێگاکەیەوە هێنا و دەیانویست بیبەنە ژوورەوە و لەبەردەمی دایبنێن. کاتێک لەبەر زۆری خەڵکەکە ڕێیان نەبوو بیبەنە ژوورەوە، سەرکەوتنە سەربان و بە جێگاکەیەوە بە نێوان خشتەکاندا شۆڕیان کردەوە بۆ ناوەڕاستیان بۆ بەردەم عیسا. کە عیسا باوەڕی ئەوانی بینی، فەرمووی: «کابرا، گوناهەکانت بەخشران.» مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان بیریان کردەوە و لە خۆیان پرسی: «ئەمە کێیە کفر دەکات؟ بێجگە لە خودا کێ دەتوانێت گوناه ببەخشێت؟» بەڵام عیسا زانی بیر لە چی دەکەنەوە، وەڵامی دانەوە: «بۆچی لە دڵتان‌دا بیر لەم شتانە دەکەنەوە؟ کامیان ئاسانترە، بگوترێت: ”گوناهەکانت بەخشران،“ یان بگوترێت: ”هەستە و بڕۆ“؟ بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «پێت دەڵێم: هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.» دەستبەجێ لەبەرچاویان هەستا، ئەوەی لەسەری ڕاکشابوو هەڵیگرت و چووەوە ماڵی خۆی، ستایشی خوداشی دەکرد. هەموویان سەرسام بوون و ستایشی خودایان کرد، ترس دایگرتن و گوتیان: «ئەمڕۆ شتی سەرسوڕهێنەرمان بینی.»