لۆقا 1:6-11
لۆقا 1:6-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له شه‌ممه‌دا ئیشۆع به نێو ده‌غڵاندا تێده‌په‌ڕی، قوتابییه‌كانی گوڵه‌گه‌نمیان لێده‌كرده‌وه، له‌نێو ده‌ستیان ده‌یانپڕواند و ده‌یانخوارد. هه‌ندێک په‌ڕیشی پێیان وتن: “بۆچی ئه‌وه‌ی له شه‌ممه‌دا دروست نییه ده‌یكه‌ن؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “نه‌تانخوێندۆته‌وه داوید كاتێ برسی بوو چی كرد، خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون؟ چۆن چووه ماڵی خودا و نانی ته‌رخانكراوی برد و خواردی، دایه ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵی بوون، ئه‌وه‌ی دروست نییه بخورێت ته‌نها بۆ كاهینان نه‌بێت؟” ئینجا پێی فه‌رموون: “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ په‌روه‌ردگاری شه‌ممه‌شه”. له شه‌ممه‌یه‌كی دیكه، چووه نێو كه‌نیشت و ئامۆژگاریی ده‌كرد. پیاوێک له‌وێ بوو ده‌ستی ڕاستی وشک بوو. ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان سه‌یری ئیشۆعیان ده‌كرد، ئاخۆ له شه‌ممه‌دا چاكده‌كاته‌وه، تاكو سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر بدۆزنه‌وه. به‌ڵام به بیركردنه‌وه‌یانی زانی، به پیاوه ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “هه‌سته و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌سته”. ئه‌ویش هه‌ستا و ڕاوه‌ستا. ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پرسێكتان لێ ده‌كه‌م، ئایا له شه‌ممه‌دا كردنی چاكه دروسته یان خراپه؟ ڕزگاركردنی كه‌سێک یان له‌ناوبردنی؟” چاوی به هه‌موویاندا گێڕا، به پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه”. ئه‌ویش كردی و ده‌ستی چاكبووه‌وه وه‌ک ئه‌و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی. به‌ڵام ئه‌وان پڕبوون له گێلی و له‌گه‌ڵ یه‌كتری گفتوگۆیان ده‌كرد چی له ئیشۆع بكه‌ن.
لۆقا 1:6-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لە ڕۆژێکی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی گوڵەگەنمیان لێدەکردەوە، لەناو دەستیان دەیانپرواند و دەیانخوارد. هەندێک فەریسی لێیان پرسین: «بۆچی ئەوەی لە ڕۆژی شەممەدا دروست نییە دەیکەن؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد، کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون برسییان بوو؟ چۆن چووە ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی برد و خواردی، دایە ئەوانەش کە لەگەڵی بوون، ئەو نانەی کە دروست نییە بخورێت بۆ کاهینان نەبێت؟» ئینجا پێی فەرموون: «کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.» لە ڕۆژی شەممەیەکی دیکەدا، چووە ناو کەنیشت و خەڵکی فێردەکرد. پیاوێک لەوێ بوو دەستی ڕاستی وشک ببوو. مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان سەیری عیسایان دەکرد، ئاخۆ لە ڕۆژی شەممەدا خەڵکی چاک دەکاتەوە، تاکو شتێکی لێ بدۆزنەوە و تاوانباری بکەن. بەڵام عیسا بە بیرکردنەوەیانی زانی، بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «هەستە و لە ناوەڕاستدا ڕابوەستە.» ئەویش هەستا و ڕاوەستا. عیسا پێی فەرموون: «لێتان دەپرسم، ئاخۆ لە ڕۆژی شەممەدا چی دروستە، کردنی کاری چاک یان کاری خراپ؟ ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک یان لەناوبردنی؟» چاوی بە هەموویاندا گێڕا، بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش کردی و دەستی چاک بووەوە. بەڵام ئەوان زۆر تووڕە بوون و لەگەڵ یەکتری گفتوگۆیان دەکرد چی لە عیسا بکەن.