لۆقا 21:6-24
لۆقا 21:6-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه كه ئێستا برسین، چونكه تێر ده‌بن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه كه ئێستا ده‌گریێن، چونكه پێده‌كه‌نن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ڕقی لێتان ببێته‌وه و جیاتان بكه‌نه‌وه و جنێوتان پێ بده‌ن و به به‌دكار ناوتان ببه‌ن، له‌پێناوی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ. له‌و ڕۆژه‌دا دڵخۆش بن و شاد بن، چونكه له ئاسماندا پاداشتتان مه‌زنه، چونكه باوكانیان ئاوایان به پێغه‌مبه‌ران ده‌كرد. به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان، چونكه دڵنه‌وایی خۆتان وه‌رگرتووه.
لۆقا 21:6-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کە ئێستا برسین، چونکە تێر دەبن. خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کە ئێستا دەگریێن، چونکە پێدەکەنن. خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی لەبەر کوڕی مرۆڤ ڕقیان لێتان دەبێتەوە و جیاتان دەکەنەوە و جنێوتان پێدەدەن و بە بەدکار ناوتان دەبەن. «لەو ڕۆژەدا دڵخۆش بن و لە خۆشی‌دا هەڵپەڕن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە باوباپیرانیشیان ئاوایان بە پێغەمبەران کردووە. «بەڵام قوڕبەسەرتان ئەی دەوڵەمەندان، چونکە خۆشگوزەرانی خۆتان لێرە وەرگرتووە.