لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 43:6-49

لۆقا 43:6-49 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ هیچ دارێكی باش به‌رهه‌می خراپ نادات و داری خراپیش به‌رهه‌می باش نادات. هه‌ر دارێک به‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه‌. نه‌ هه‌نجیر له‌ دڕک ده‌ڕنرێت و نه‌ ترێش له‌ ده‌وه‌ن. مرۆڤی چاک له‌ گه‌نجینه‌ی دڵی چاكی، چاكه‌ ده‌رده‌هێنێت، مرۆڤی خراپیش له‌ گه‌نجینه‌ی دڵی خراپی، خراپه‌ ده‌رده‌هێنێت. چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دڵ هه‌ڵده‌قوڵێت ده‌م پێی ده‌دوێت. بۆ بانگم ده‌كه‌ن په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار، كه‌چی ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم نایكه‌ن؟ ئه‌وه‌ی بۆ لام دێت و گوێ له‌ وته‌كانم ده‌گرێت و كاری پێ ده‌كات، پیشانتان ده‌ده‌م له‌ كێ ده‌چێت. له‌ مرۆڤێک ده‌چێت خانوویه‌ک دروست ده‌كات، جا هه‌ڵیكه‌ند و قووڵی كرد و بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد دانا، كاتێ لافاو هه‌ستا و ڕووبار له‌ خانووه‌كه‌ی دا، نه‌یتوانی بیهه‌ژێنێت، چونكه‌ له‌سه‌ر به‌رد بنیاد نرابوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێی ده‌گرێت و په‌یڕه‌وی ناكات، له‌ مرۆڤێک ده‌چێت بێ بناغه‌ خانووی له‌سه‌ر زه‌وی دروستكرد. ڕووبار لێیدا و یه‌كسه‌ر كه‌وت، وێرانی خانووه‌كه‌ش مه‌زن بوو”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 6 بخوێنەوە

لۆقا 43:6-49 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«هیچ دارێکی باش بەری خراپ نادات و داری خراپیش بەری باش نادات. هەر دارێک بە بەرەکەی دەناسرێتەوە. هەنجیر لە دڕک لێ ناکرێتەوە، لە تووتڕکیش ترێ ناڕنرێتەوە. مرۆڤی چاک لە گەنجینە چاکەکەی دڵ، چاکە دەردەهێنێت، مرۆڤی خراپیش لە خراپەوە خراپە دەردەهێنێت، چونکە ئەوەی لە دڵ هەڵدەقوڵێت دەم پێی دەدوێت. «بۆچی بە ”پەروەردگارم، پەروەردگارم!“ ناوم دەبەیت، کەچی ئەوەی دەیفەرمووم کاری پێ ناکەیت؟ ئەوەی بۆ لام دێت و گوێ لە فەرمایشتەکانم دەگرێت و کاری پێ دەکات، نیشانتان دەدەم لە کێ دەچێت. لە مرۆڤێک دەچێت خانووێک دروستدەکات، جا زەوییەکەی هەڵکەند و قووڵی کرد و بناغەکەی لەسەر بەرد دانا، لافاو هەستا و لە خانووەکەی دا، بەڵام نەیتوانی بیجوڵێنێت، چونکە لەسەر بەرد بنیاد نرابوو. بەڵام ئەوەی گوێی لێ بێت و پەیڕەوی نەکات، لە مرۆڤێک دەچێت کە خانووێکی بێ بناغەی لەسەر زەوی دروستکردبێت. کاتێک لافاو هات و لە خانووەکەی دا، دەستبەجێ بە تەواوی ڕووخا.»

هاوبەشی بکە
لۆقا 6 بخوێنەوە