لۆقا 44:7-48
لۆقا 44:7-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕووی كرده ژنه‌كه و به شیمعونی فه‌رموو: “ئه‌م ژنه ده‌بینیت؟ هاتمه ماڵه‌كه‌ت و ئاوت نه‌دامێ بۆ پێم، به‌ڵام ئه‌م به فرمێسک پێی ته‌ڕ كردم و به قژی سڕییه‌وه. خۆ ماچێكت نه‌كردم، به‌ڵام ئه‌م له‌وه‌ته‌ی هاتوومه‌ته ژووره‌وه له ماچكردنی پێم نه‌وه‌ستاوه. تۆ به زه‌یت سه‌رت چه‌ور نه‌كردم، به‌ڵام ئه‌م به بۆن پێمی چه‌وركرد. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه پێت ده‌ڵێم: گوناهه زۆره‌كانی به‌خشران چونكه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی زۆره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌م به‌خشراوه، خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێت”. ئینجا به ژنه‌كه‌ی فه‌رموو: “گوناهه‌كانت به‌خشران”.
لۆقا 44:7-48 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا ڕووی کردە ئافرەتەکە و بە شیمۆنی فەرموو: «ئەم ئافرەتە دەبینیت؟ هاتمە ماڵەکەت و ئاوت نەدامێ بۆ ئەوەی پێیەکانم بشۆم، بەڵام ئەم بە فرمێسک پێی تەڕ کردم و بە قژی سڕییەوە. تۆ ماچت نەکردم، بەڵام ئەم لەو کاتەوەی هاتوومەتە ژوورەوە لە ماچکردنی پێیەکانم نەوەستاوە. تۆ زەیتت لە سەرم نەدا، بەڵام ئەم بە بۆن پێیەکانمی چەورکرد. لەبەر ئەم هۆیە پێت دەڵێم، گوناهە زۆرەکانی بەخشران و ئاوا خۆشەویستییە زۆرەکەی دەردەبڕێت. بەڵام ئەوەی کەم بەخشراوە، کەم خۆشەویستی دەردەبڕێت.» ئینجا بە ئافرەتەکەی فەرموو: «گوناهەکانت بەخشران.»