لۆقا 1:8-56
لۆقا 1:8-56 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای ئه‌مه به هه‌موو شار و گوندێكدا ده‌گه‌ڕا، و بانگه‌واز و موژده‌ی پاشایه‌تی خودای ده‌دا، دوازده‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بوو. چه‌ند ژنێكیش كه له ڕووحی گڵاو و نه‌خۆشییان چاكببوونه‌وه: مه‌ریه‌م كه به مه‌گدانی ناوده‌برا و حه‌وت شه‌یتانی لێ ده‌رچووبوو، یۆنای ژنی كوزا سه‌ركاری هیڕوودس و شووشون و زۆری دیكه‌ش، به ماڵی خۆیان یارمه‌تییان ده‌دان. كاتێ كۆمه‌ڵانێكی زۆر له هه‌موو شارێكه‌وه بۆ لای ئیشۆع هاتن و كۆبوونه‌وه، به په‌ند قسه‌ی بۆ فه‌رموون: “تۆوده‌ر ده‌رچوو تۆ‌و بكات، كه تۆوی ده‌كرد، هه‌ندێكی كه‌وته سه‌ر ڕێگا و پێشێل بوون و باڵنده‌ی ئاسمان خواردیانن. هه‌ندێكیش كه‌وته سه‌ر به‌رد، كاتێ ڕوان و وشک بوون، چونكه شێی نه‌بوو. هه‌ندێكیش كه‌وتنه نێو دڕكه‌وه، دڕک له‌گه‌ڵیان گه‌شه‌یان كرد و خنكاندیانن. هه‌ندێكیش كه‌وتنه زه‌وییه‌كی باش، كاتێ ڕوا، سه‌د ئه‌وه‌نده به‌رهه‌می دا”. ئه‌مانه‌ی فه‌رموو و هاواری كرد: “ئه‌وه‌ی دوو گوێ بۆ بیستنی هه‌یه، با ببیستێت!”. قوتابییه‌كانی پرسیان لێ كرد: “واتای ئه‌و په‌نده چیه؟” ئه‌ویش فه‌رمووی: “به ئێوه دراوه نهێنیی پاشایه‌تیی خودا بزانن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانی دیكه به په‌نده، ته‌ناته‌ت ئه‌وان سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن و گوێ ده‌گرن، به‌ڵام تێناگه‌ن. ئه‌مه په‌ندكه‌یه: تۆوه‌كه وشه‌ی خودایه. ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه سه‌ر ڕێگاكه ئه‌وانه‌ن كه گوێیان لێ‌بوو، ئینجا ئیبلیس دێت و وشه‌كه له دڵیان ده‌رده‌هێنێت، نه‌وه‌ک باوه‌ڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت. ئه‌وانه‌ش كه كه‌وتنه سه‌ر به‌رده‌كه، ئه‌وانه‌ن كه وشه‌كه به خۆشییه‌وه وه‌رده‌گرن كاتێ ده‌یبیستن، به‌ڵام ڕه‌گیان نییه و تاكو ماوه‌یه‌ک باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام له كاتی تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ون. ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه نێو دڕكان، ئه‌وانه‌ن كه ده‌یبیستن، به خه‌م و سامان و خۆشییه‌كانی ژیان ده‌خنكێن، به‌رهه‌می پێگه‌یشتوو ناده‌ن. ئه‌وه‌ش كه له زه‌وییه چاكه‌كه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه به دڵێكی چاک و باشه‌وه وشه‌كه ده‌بیستن و به خۆڕاگرییه‌وه ڕایده‌گرن وبه‌رهه‌م ده‌ده‌ن. كه‌س چرا هه‌ڵناكات و به ته‌شت دایپۆشێت، یان له ژێر نوێنی دابنێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادانی داده‌نێت، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه ژووره‌وه ڕووناكییه‌كه ببینن. چونكه شاردراوه نییه ئاشكرا نه‌بێت و ده‌رنه‌كه‌وێت. كه‌واته ئاگاداربن چۆن گوێ ده‌گرن. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی پێی ده‌درێت، ئه‌وه‌ش كه نییه‌تی، ته‌نانه‌ت چی واده‌زانێت هه‌یه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه”. ئینجا دایک و برایانی ئیشۆع هاتنه لای، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵه‌كه نه‌یانتوانی بگه‌نه لای. پێی وترا: “دایک و برایانت له ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستاون، ده‌یانه‌وێ بتبینن”. وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “دایک و برایانم ئه‌وانه‌ن كه گوێ له وشه‌ی خودا ده‌گرن و كاری پێ ده‌كه‌ن”. ڕۆژێكیان ئیشۆع له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی سواری كه‌شتیێک بوو، پێی فه‌رموون: “با بپه‌ڕینه‌وه ئه‌وبه‌ری ده‌ریاكه”. جا به‌ڕێ كه‌وتن. كاتێ ڕێیان ده‌كرد ئه‌و نووست. ڕه‌شه‌بایه‌كیش هه‌ڵیكرده سه‌ر ده‌ریاكه، كه‌شتیه‌كه پڕده‌بوو له ئاو و كه‌وتنه مه‌ترسییه‌وه. جا هاتنه لای، خه‌به‌ریان كرده‌وه و وتیان: “ڕابی، ڕابی، وا له‌ناوده‌چین!”. ئه‌ویش هه‌ستا، له ڕه‌شه‌با و شه‌پۆڵه‌كانی ڕاخوڕی، كۆتاییان هات و هێمن بوونه‌وه. ئینجا پێی فه‌رموون: “كوا باوه‌ڕتان؟” سه‌رسام بوون و ترسان، به یه‌كتریان ده‌ووت: “ئه‌مه كێیه؟ فه‌رمان به با و ئاویش ده‌كات و گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”. ئینجا به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری گه‌ده‌رین ڕۆیشتن، كه به‌رامبه‌ر گلیلایه. كاتێ ئیشۆع دابه‌زیه سه‌ر وشكایی، پیاوێكی ئه‌و شاره‌ی تووش هات كه له مێژه‌وه شه‌یتانی تێدابوو، جلی له‌به‌ر نه‌ده‌كرد و له ماڵ نه‌ده‌ژیا، به‌ڵكو له گۆڕستان. كه ئیشۆعی بینی، هاواری كرد و له‌به‌رده‌می كه‌وت، به ده‌نگی مه‌زن وتی: “چیت له من ده‌وێ ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ لێت ده‌پاڕێمه‌وه ئازارم نه‌ده‌ی!”. چونكه فه‌رمانی به ڕووحه گڵاوه‌كه‌ی دابوو له پیاوه‌كه بێته ده‌ره‌وه. چونكه زۆر جار ده‌یگرت، هه‌رچه‌نده به كۆت و زنجیر ده‌به‌سترایه‌وه و چاودێری ده‌كرا، به‌ڵام كۆته‌كانی ده‌شكاند و شه‌یتان به‌ره‌و چۆڵه‌وانیی ده‌برد. ئیشۆع لێی پرسی و فه‌رمووی: “ناوت چییه؟” وتی: “لیجیۆن”. چونكه زۆر شه‌یتانی تێچووبوو. لێی ده‌پاڕانه‌وه نه‌وه‌ک فه‌رمانیان پێ بكات به‌ره‌و بیری بێ‌بن بڕۆن. له‌وێ ڕانه به‌رازێكی زۆر له شاخ ده‌له‌وه‌ڕان، لێی پاڕانه‌وه كه ڕێیان بدات بچنه نێویانه‌وه، ئه‌ویش ڕێی پێدان. شه‌یتانه‌كان له پیاوه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه نێو به‌رازه‌كانه‌وه، ڕانه‌كه‌ش له قه‌راغی شاخه‌كه‌وه بۆ نێو ده‌ریاكه هه‌ڵدێران و خنكان. كاتێ شوانه‌كان ئه‌م ڕووداوه‌یان بینی، ڕایان‌كرد و هه‌واڵیان دا شار و گونده‌كان. جا ده‌چوون تاكو ئه‌وه‌ی ڕوویداوه بیبینن، هاتنه لای ئیشۆع و بینییان ئه‌و پیاوه‌ی شه‌یتانه‌كانی لێ ده‌رچووبوو پۆشته‌یه و ئاقڵه، له‌به‌رپێی ئیشۆع دانیشتووه، ئیتر ترسان. ئه‌وانه‌ی بینیبوویان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌یان گێڕایه‌وه، شێته‌كه ڕزگاری بوو. هه‌موو كۆمه‌ڵانی هه‌رێمی گه‌ده‌رین داوایان له ئیشۆع كرد له‌لایان بڕوات، چونكه ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشتبوو، ئه‌ویش سواری كه‌شتیه‌كه بوو و گه‌ڕایه‌وه. به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌ی شه‌یتانه‌كانی لێ ده‌رچووبوو، لێی ده‌پاڕایه‌وه كه له‌گه‌ڵی بێت، به‌ڵام ئیشۆع ڕه‌وانه‌ی كرد و فه‌رمووی: “بۆ ماڵی خۆت بگه‌ڕێوه و ئه‌وه‌ی خودا بۆتی كرد، بیگێڕه‌وه”. ئه‌ویش به نێو هه‌موو شاره‌كه‌دا ڕۆیشت و ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یاند كه ئیشۆع بۆی كردبوو. كاتێ ئیشۆع گه‌ڕایه‌وه كۆمه‌ڵه‌كه پێشوازییان لێ‌كرد، چونكه هه‌موو چاوه‌ڕێیان ده‌كرد. پیاوێک ناوی یایرۆس بوو پێشه‌وای كه‌نیشت بوو، هات و له‌به‌رپێی ئیشۆعدا كه‌وت، له‌به‌ری پاڕایه‌وه تاكو بچێته ماڵه‌كه‌ی، چونكه تاقه كچه‌كه‌ی كه نزیكه‌ی دوازده ساڵان بوو له سه‌ره‌مه‌رگدابوو. كاتێ ئیشۆع ده‌ڕۆیشت خه‌ڵكه‌كه پاڵه‌په‌ستۆیان ده‌كرد. ژنێک دوازده ساڵ خوێنبه‌ربوونی هه‌بوو، هه‌موو ماڵه‌كه‌ی له پزیشک دابوو، كه‌سیش نه‌یتوانی چاكی بكاته‌وه. جا له دواوه هات و ده‌ستی له چمكی كراسه‌كه‌ی دا، یه‌كسه‌ر خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ی وه‌ستا. ئیشۆع فه‌رمووی: “كێ بوو ده‌ستی لێدام؟” كه هه‌موو نكۆڵییان كرد، په‌تڕۆس و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون وتیان: “ڕابی كۆمه‌ڵانه‌كه له ده‌وروپشتتن و پاڵه‌په‌ستۆ ده‌كه‌ن، تۆ ده‌پرسیت كێ بوو ده‌ستی لێدام؟”. ئیشۆع فه‌رمووی: “یه‌كێک ده‌ستی لێدام، چونكه ده‌زانم هێزێک لێم ده‌رچوو”. ژنه‌كه بینی ناشاردرێته‌وه، به له‌رزه‌وه هات و كه‌وته به‌رپێی، له‌به‌رچاوی گه‌له‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه بۆچی ده‌ستی لێداوه و چۆن یه‌كسه‌ر چاكبووه‌ته‌وه. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “متمانه‌ت هه‌بێ كچم، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه، به ئاشتی بڕۆ”. هێشتا ئیشۆع قسه‌ی ده‌كرد، یه‌كێک له ماڵی پێشه‌وای كه‌نیشته‌وه هات و وتی: “كچه‌كه‌ت مرد، ئیتر ڕابی ماندوو مه‌كه”. ئیشۆعیش ئه‌مه‌ی بیست و وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “مه‌ترسه! ته‌نها باوه‌ڕت هه‌بێت، چاكده‌بێته‌وه”. كاتێ گه‌یشته ماڵه‌كه، نه‌یهێشت كه‌س له‌گه‌ڵی بچێته ژووره‌وه، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌ن و یاقوو و دایک و باوكی كچه‌كه نه‌بێت. هه‌موو ده‌گریان و شیوه‌نیان بۆ ده‌گێڕا، ئه‌ویش فه‌رمووی: “مه‌گریێن. نه‌مردووه، به‌ڵكو نووستووه”. جا پێی پێكه‌نین، چونكه ده‌یانزانی مردووه. هه‌مووانی كرده ده‌ره‌وه و ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت، بانگی كرد و فه‌رمووی: “كیژۆڵه، هه‌سته!” ئیتر ڕووحی هاته‌وه به‌ر و یه‌كسه‌ر هه‌ستا، ئه‌وسا فه‌رمانی دا نانی بده‌نێ. دایک و باوكی سه‌ریان سوڕما، به‌ڵام ڕایسپاردن ئه‌وه‌ی ڕوویداوه به كه‌سی نه‌ڵێن.
لۆقا 1:8-56 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوای ئەمە عیسا بە هەموو شار و گوندێکدا دەگەڕا و مزگێنی پاشایەتی خودای ڕادەگەیاند، دوازدە قوتابییەکەشی لەگەڵ بوو. چەند ئافرەتێکیش کە لە ڕۆحی پیس و نەخۆشی چاکببوونەوە: مریەم کە بە مەجدەلی ناودەبردرا و حەوت ڕۆحی پیسی لێ دەرکردبوو، یوەنای ژنی خوزای بریکاری هێرۆدس، سەوسەن و زۆری دیکەش، بە ماڵی خۆیان یارمەتییان دەدان. کاتێک خەڵکێکی ئێجگار زۆر لە هەموو شارەکانەوە هاتن بۆ لای عیسا و کۆبوونەوە، بە نموونە قسەی بۆ کردن: «جوتیارێک چووە دەرەوە تۆ‌و بکات. کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا و پێشێل بوون، باڵندەی ئاسمان خواردیانن. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان، سەریان دەرکرد و وشک بوون، چونکە خاکەکە شێی نەبوو. هەندێکیش کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان لەگەڵیان گەشەیان کرد و خنکاندیانن. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و سەد ئەوەندە بەرهەمیان دا.» ئەمانەی فەرموو و هاواری کرد: «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت!» قوتابییەکانی لێیان پرسی کە مەبەست لەم نموونەیە چی بوو؟ ئەویش فەرمووی: «بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی خودا بزانن، بەڵام بە نموونە قسە بۆ خەڵک دەکەم بۆ ئەوەی «﴿سەیر بکەن، بەڵام نەبینن و گوێ بگرن، بەڵام تێنەگەن.﴾ «ئەمە مەبەستی نموونەکەیە: تۆوەکە پەیامی خودایە. ئەوانەی سەر ڕێگاکە ئەوانەن کە گوێیان لێ‌بوو، ئینجا ئیبلیس دێت و پەیامەکە لە دڵیان دەبات، نەوەک باوەڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت. ئەوانەش کە کەوتنە سەر زەوییە بەردەڵانەکە، ئەوانەن کە پەیامەکە بە خۆشییەوە وەردەگرن کاتێک دەیبیستن، بەڵام ڕەگیان نییە و تاکو ماوەیەک باوەڕ دەهێنن، بەڵام کاتێک تاقی دەکرێنەوە، دەکەون. ئەوانەی کەوتنە ناو دڕکەکان، ئەوانەن کە دەیبیستن، بە خەفەت و سامان و خۆشییەکانی ژیان دەخنکێن، بەرهەمی پێگەیشتوو نادەن. بەڵام ئەوانەی کەوتنە سەر زەوییە چاکەکە، ئەوانەن کە بە دڵێکی چاک و باشەوە دەبیستن، پەیامەکە لە دڵیان‌دا دەپارێزن و بە خۆڕاگرییەوە بەرهەم دەدەن. «کەس چرا هەڵناکات و بە تەشت دایپۆشێت، یان لەژێر نوێن دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادانی دادەنێت، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن، چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە نەزانرێت و دەرنەکەوێت. کەواتە ئاگاداربن چۆن گوێ دەگرن، چونکە ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەشی کە ئەو بە هی خۆی دەزانێت لێی دەسەنرێتەوە.» ئینجا دایک و براکانی عیسا هاتنە لای، بەڵام لەبەر خەڵکەکە نەیانتوانی بگەنە لای. پێی گوترا: «دایک و براکانت لە دەرەوە ڕاوەستاون، دەیانەوێ بتبینن.» وەڵامی دانەوە: «دایک و براکانم ئەوانەن کە گوێ لە پەیامی خودا دەگرن و کاری پێدەکەن.» ڕۆژێکیان عیسا لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەمێک بوو، پێی فەرموون: «با بپەڕینەوە ئەوبەری دەریاچەکە.» جا بەڕێ کەوتن. کاتێک دەڕۆیشتن ئەو نوست. ڕەشەبایەکیش هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، بەلەمەکە خەریک بوو پڕدەبوو لە ئاو و کەوتنە مەترسییەوە. جا هاتنە لای، خەبەریان کردەوە و گوتیان: «گەورەم، گەورەم، وا لەناودەچین!» ئەویش هەستا، لە ڕەشەبا و شەپۆلەکانی ڕاخوڕی، کۆتای‌یان هات و هێمن بوونەوە. ئینجا پێی فەرموون: «کوا باوەڕتان؟» ئەوانیش سەرسام بوون و ترسان، بە یەکتریان دەگوت: «باشە ئەمە کێیە؟ فەرمان بە با و ئاویش دەکات و گوێڕایەڵی دەبن.» ئینجا بەرەو هەرێمی گەراسین ڕۆیشتن، کە بەرامبەر جەلیلە. کاتێک عیسا دابەزیە سەر وشکانی، پیاوێکی ئەو شارەی تووش بوو کە ڕۆحی پیسی تێدابوو، دەمێک بوو جلی لەبەر نەدەکرد و لە ماڵدا نەدەژیا، بەڵکو لە گۆڕستان دەژیا. کە عیسای بینی، هاواری کرد و لەبەردەمی کەوت، بە دەنگی بەرز گوتی: «چیت لە من دەوێت، ئەی عیسای کوڕی خودای هەرەبەرز؟ لێت دەپاڕێمەوە ئەشکەنجەم نەدەی!» چونکە عیسا فەرمانی بە ڕۆحە پیسەکە دابوو لە پیاوەکە بێتە دەرەوە. زۆر جار ڕۆحە پیسەکە دەیگرت، هەرچەندە بە کۆت و زنجیر دەبەسترایەوە و چاودێری دەکرا، بەڵام کۆتەکانی دەشکاند و ڕۆحی پیس بەرەو چۆڵەوانی دەیبرد. عیسا لێی پرسی: «ناوت چییە؟» گوتی: «لێگیۆن،» چونکە زۆر ڕۆحی پیسی تێچووبوو. لێی دەپاڕانەوە نەوەک فەرمانیان پێ بکات بەرەو بیری بێ بن بڕۆن. لەوێ ڕانە بەرازێکی زۆر لە شاخ دەلەوەڕان، لێی پاڕانەوە کە ڕێیان بدات بچنە ناویانەوە، ئەویش ڕێی پێدان. ڕۆحە پیسەکان لە پیاوەکە هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکانەوە، ڕانەکەش لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و خنکان. کاتێک شوانەکان ئەم ڕووداوەیان بینی، ڕایانکرد و هەواڵیان دا بە شار و کێڵگەکان. ئینجا خەڵکەکە چوون تاکو ئەوەی ڕوویداوە بیبینن. کاتێک هاتنە لای عیسا و بینییان ئەو پیاوەی ڕۆحە پیسەکانی لێ دەرچووبوو پۆشتەیە و ئاقڵە و لەبەرپێی عیسا دانیشتووە، ئیتر ترسان. ئەوانەی بینیبوویان بۆ خەڵکەکەیان گێڕایەوە، چۆن ئەوەی ڕۆحی پیسی تێدابوو چاک بووەتەوە. هەموو کۆمەڵانی هەرێمی گەراسین داوایان لە عیسا کرد لەلایان بڕوات، چونکە ترسێکی زۆریان لێ نیشتبوو. ئەویش سواری بەلەمەکە بوو و گەڕایەوە. ئەو پیاوەی ڕۆحە پیسەکانی لێ دەرکرابوو، لێی دەپاڕایەوە کە لەگەڵی بێت، بەڵام عیسا ڕەوانەی کرد و فەرمووی: «بۆ ماڵی خۆت بگەڕێوە و ئەوەی خودا بۆی کردی، بیگێڕەوە.» ئەویش ڕۆیشت و بە هەموو شارەکەی ڕاگەیاند کە عیسا چی بۆ کردبوو. کاتێک عیسا گەڕایەوە خەڵکەکە پێشوازییان لێکرد، چونکە هەموو چاوەڕێیان دەکرد. پیاوێک کە ناوی یایرۆس و پێشەوای کەنیشت بوو، هات و لەبەرپێی عیسادا کەوت، لێی پاڕایەوە تاکو بچێتە ماڵەکەی، چونکە کچە تاقانەکەی کە تەمەنی نزیکەی دوازدە ساڵ بوو لە سەرەمەرگدا بوو. کاتێک عیسا دەڕۆیشت خەڵکەکە پاڵەپەستۆیان دەخستە سەری. ژنێک لەوێ بوو کە دوازدە ساڵ خوێنبەربوونی هەبوو، هەموو ئەوەی هەیبوو دابووی بە پزیشک، کەسیش نەیتوانیبوو چاکی بکاتەوە. جا لە دواوە هات و دەستی لە چمکی کراسەکەی عیسا دا، دەستبەجێ خوێن لەبەرڕۆیشتنەکەی وەستا. عیسا فەرمووی: «کێ بوو دەستی لێدام؟» کە هەموو نکۆڵییان کرد، پەترۆس گوتی: «گەورەم، خەڵکەکە لە دەوروپشتتن و پاڵەپەستۆ دەکەن.» بەڵام عیسا فەرمووی: «یەکێک دەستی لێدام، چونکە هەستم بە هێزێک کرد لێم چووە دەرەوە.» ژنەکە بینی ئەوەی کردی ناشاردرێتەوە، بە لەرزەوە هات و کەوتە بەرپێی، لەبەرچاوی هەمووان ڕایگەیاند کە بۆچی دەستی لێداوە و چۆن دەستبەجێ چاک بووەتەوە. عیساش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت.» هێشتا عیسا قسەی دەکرد، یەکێک لە ماڵی پێشەوای کەنیشتەوە هات و گوتی: «کچەکەت مرد، ئیتر ئەزیەت مەخەرە بەر مامۆستا.» عیساش ئەمەی بیست و وەڵامی دایەوە: «مەترسە، تەنها باوەڕت هەبێت ئەو چاکدەبێتەوە.» کاتێک گەیشتە ماڵەکە، نەیهێشت کەس لەگەڵی بچێتە ژوورەوە، پەترۆس و یۆحەنا و یاقوب و دایک و باوکی منداڵەکە نەبێت. هەموو دەگریان و شینیان بۆ دەگێڕا، ئەویش فەرمووی: «مەگریێن نەمردووە، بەڵکو نوستووە.» خەڵکەکە پێی پێکەنین، چونکە دەیانزانی مردووە. بەڵام عیسا دەستی کچەکەی گرت، بانگی کرد و فەرمووی: «کیژۆڵە، هەستە!» ئیتر ڕۆحی هاتەوە بەر و دەستبەجێ هەستا، ئەوسا فەرمانی دا نانی بدەنێ. دایک و باوکی سەریان سوڕما، بەڵام ڕایسپاردن ئەوەی ڕوویداوە بە کەسی نەڵێن.