لۆقا 22:8-26
لۆقا 22:8-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕۆژێكیان ئیشۆع له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی سواری كه‌شتیێک بوو، پێی فه‌رموون: “با بپه‌ڕینه‌وه ئه‌وبه‌ری ده‌ریاكه”. جا به‌ڕێ كه‌وتن. كاتێ ڕێیان ده‌كرد ئه‌و نووست. ڕه‌شه‌بایه‌كیش هه‌ڵیكرده سه‌ر ده‌ریاكه، كه‌شتیه‌كه پڕده‌بوو له ئاو و كه‌وتنه مه‌ترسییه‌وه. جا هاتنه لای، خه‌به‌ریان كرده‌وه و وتیان: “ڕابی، ڕابی، وا له‌ناوده‌چین!”. ئه‌ویش هه‌ستا، له ڕه‌شه‌با و شه‌پۆڵه‌كانی ڕاخوڕی، كۆتاییان هات و هێمن بوونه‌وه. ئینجا پێی فه‌رموون: “كوا باوه‌ڕتان؟” سه‌رسام بوون و ترسان، به یه‌كتریان ده‌ووت: “ئه‌مه كێیه؟ فه‌رمان به با و ئاویش ده‌كات و گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”. ئینجا به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری گه‌ده‌رین ڕۆیشتن، كه به‌رامبه‌ر گلیلایه.
لۆقا 22:8-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆژێکیان عیسا لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەمێک بوو، پێی فەرموون: «با بپەڕینەوە ئەوبەری دەریاچەکە.» جا بەڕێ کەوتن. کاتێک دەڕۆیشتن ئەو نوست. ڕەشەبایەکیش هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، بەلەمەکە خەریک بوو پڕدەبوو لە ئاو و کەوتنە مەترسییەوە. جا هاتنە لای، خەبەریان کردەوە و گوتیان: «گەورەم، گەورەم، وا لەناودەچین!» ئەویش هەستا، لە ڕەشەبا و شەپۆلەکانی ڕاخوڕی، کۆتای‌یان هات و هێمن بوونەوە. ئینجا پێی فەرموون: «کوا باوەڕتان؟» ئەوانیش سەرسام بوون و ترسان، بە یەکتریان دەگوت: «باشە ئەمە کێیە؟ فەرمان بە با و ئاویش دەکات و گوێڕایەڵی دەبن.» ئینجا بەرەو هەرێمی گەراسین ڕۆیشتن، کە بەرامبەر جەلیلە.