لۆقا 5:8-8
لۆقا 5:8-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
“تۆوده‌ر ده‌رچوو تۆ‌و بكات، كه تۆوی ده‌كرد، هه‌ندێكی كه‌وته سه‌ر ڕێگا و پێشێل بوون و باڵنده‌ی ئاسمان خواردیانن. هه‌ندێكیش كه‌وته سه‌ر به‌رد، كاتێ ڕوان و وشک بوون، چونكه شێی نه‌بوو. هه‌ندێكیش كه‌وتنه نێو دڕكه‌وه، دڕک له‌گه‌ڵیان گه‌شه‌یان كرد و خنكاندیانن. هه‌ندێكیش كه‌وتنه زه‌وییه‌كی باش، كاتێ ڕوا، سه‌د ئه‌وه‌نده به‌رهه‌می دا”. ئه‌مانه‌ی فه‌رموو و هاواری كرد: “ئه‌وه‌ی دوو گوێ بۆ بیستنی هه‌یه، با ببیستێت!”.
لۆقا 5:8-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«جوتیارێک چووە دەرەوە تۆ‌و بکات. کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا و پێشێل بوون، باڵندەی ئاسمان خواردیانن. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان، سەریان دەرکرد و وشک بوون، چونکە خاکەکە شێی نەبوو. هەندێکیش کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان لەگەڵیان گەشەیان کرد و خنکاندیانن. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و سەد ئەوەندە بەرهەمیان دا.» ئەمانەی فەرموو و هاواری کرد: «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت!»