لۆقا 1:9-17
لۆقا 1:9-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوازده‌كه‌ی بانگ‌كرد، هێز و ده‌سه‌ڵاتی پێدان به‌سه‌ر هه‌موو شه‌یتانه‌كان و نه‌خۆشییه‌كان، بۆ چاكبوونه‌وه، ناردنی تاكو موژده‌ی پاشایه‌تی خودا بده‌ن و نه‌خۆش چاكبكه‌نه‌وه. پێی فه‌رموون: “بۆ ڕێگا هیچ هه‌ڵمه‌گرن، نه گۆچان و نه توره‌گه، نه نان و نه زیو، كه‌سیش دوو كراسی نه‌بێت. چوونه هه‌ر ماڵێک له‌وێ بمێننه‌وه و له‌وێوه ده‌رچن. هه‌ر كه‌سێک په‌سه‌ندتان نه‌كات، له‌و شاره ده‌رچن و تۆزی پێشتان بته‌كێنن، بۆ گه‌واهی له‌سه‌ریان”. كاتێ ده‌رچوون و به گونده‌كاندا ده‌گه‌ڕان، موژده‌یان ده‌دا و له هه‌موو لایه‌ک خه‌ڵكیان چاكده‌كرده‌وه. هیڕوودسی تیترارک هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بیسته‌وه كه ڕوویده‌دا و سه‌ری سوڕما، چونكه هه‌ندێک ده‌یانووت: “یوخه‌ننه‌ن له‌نێو مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه”. هه‌ندێكیش ده‌یانووت: “ئیلییا ده‌ركه‌وتووه”. كه‌سانی دیكه‌ش: “یه‌كێک له پێغه‌مبه‌رانی كۆنه هه‌ستاوه‌ته‌وه”. هیڕوودسیش وتی: “خۆم سه‌ری یوخه‌ننه‌نم لێكرده‌وه، ئه‌ی ئه‌مه كێیه شتی وا ده‌رباه‌ری ده‌بیستم؟” بۆیه هه‌وڵی ده‌دا بیبینێت. كاتێ په‌یامبه‌ران گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وه‌ی كردبوویان بۆ ئیشۆعیان گێڕایه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وانی برد و به ته‌نیا بۆ شارێک چوو ناوی به‌یتسه‌یده‌ن بوو. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه زانییان، دوای كه‌وتن، ئه‌ویش پێشوازی لێ‌كردن و باسی پاشایه‌تی خودای بۆ فه‌رموون، ئه‌وانه‌ی پێویستییان به چاكبوونه‌وه بوو چاكیكردنه‌وه. كاتێ ڕۆژ به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چوو، دوازده‌كه هاتن و پێیان وت: “كۆمه‌ڵه‌كه به‌ڕێبكه با بڕۆنه گوند و دێیه‌كانی ده‌وروبه‌رمان، تاكو له‌وێ بمێننه‌وه و خواردنیش په‌یدا بكه‌ن، چونكه لێره له شوێنێكی چۆڵداین”. پێی فه‌رموون: “ئێوه شتێكیان بده‌نێ با بیخۆن”. وه‌ڵامیان دایه‌وه: “له پێنج نان و دوو ماسی زیاترمان نییه، مه‌گه‌ر بڕۆین بۆ هه‌موو گه‌له‌كه نان بكڕین”. چونكه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار پیاو ده‌بوون. ئینجا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “به كۆمه‌ڵ دایاننیشێنن، هه‌ریه‌كه په‌نجا په‌نجا”. جا وایان كرد و هه‌موویان دانیشاندن. ئینجا پێنج نانه‌كه و دوو ماسییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و چاوی هه‌ڵبریه ئاسمان و داڕشتی كردن و له‌تیكردن، دایه قوتابییه‌كان تاكو له‌به‌رده‌می خه‌ڵكه‌كه‌ی دابنێن. هه‌موو خواردیان و تێربوون. له‌و له‌ته‌نانه‌ی لێیان مایه‌وه دوازده سه‌به‌ته هه‌ڵگیرایه‌وه.
لۆقا 1:9-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک عیسا دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، هێز و دەسەڵاتی پێدان بۆ دەرکردنی هەموو ڕۆحە پیسەکان و چاککردنەوەی نەخۆشییەکان، ناردنی تاکو مزگێنی پاشایەتی خودا بدەن و نەخۆش چاک بکەنەوە. پێی فەرموون: «بۆ ڕێگا هیچ هەڵمەگرن، نە گۆچان و نە توورەکە، نە نان و نە پارە، کەسیش کراسی زیادەی پێ نەبێت. چوونە هەر ماڵێک لەوێ بمێننەوە هەتا ئەو کاتەی ئەوێ بەجێدەهێڵن. ئەگەر خەڵکەکەی پێشوازییان لێ نەکردن، لە شارۆچکەکەیان بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن، بۆ شایەتی لەسەریان.» جا بەڕێکەوتن و بە گوندەکاندا دەگەڕان، مزگێنییان دەدا و لە هەموو لایەک خەڵکیان چاک دەکردەوە. هێرۆدسی ئەنتیپاس کە فەرمانڕەوای جەلیل بوو، هەموو ئەو شتانەی بیستەوە کە ڕوویدەدا و سەری سوڕما، چونکە هەندێک دەیانگوت: «یەحیا لەناو مردووان هەستاوەتەوە.» هەندێکی دیکەش دەیانگوت: «ئەلیاس دەرکەوتووە.» کەسانی دیکەش: «یەکێک لە پێغەمبەرانی کۆن زیندووبووەتەوە.» هێرۆدسیش گوتی: «خۆم سەری یەحیام لێکردەوە، ئەی ئەمە کێیە شتی وای لێ دەبیستم؟» لەبەر ئەوە هەوڵی دەدا بیبینێت. نێردراوان گەڕانەوە و ئەوەی کردبوویان بۆ عیسایان گێڕایەوە، ئەویش ئەوانی برد و بە تەنها چوون بۆ شارۆچکەیەک کە ناوی بێت‌سەیدا بوو. بەڵام خەڵکەکە زانییان و دوای کەوتن، ئەویش پێشوازی لێکردن و باسی پاشایەتی خودای بۆ کردن، ئەوانەی پێویستییان بە چاکبوونەوە بوو چاکیکردنەوە. کاتێک ڕۆژ بەرەو ئاوابوون دەچوو، دوازدە قوتابییەکە هاتن و پێیان گوت: «خەڵکەکە بەڕێبکە با بڕۆنە گوند و کێڵگەکانی دەوروبەر، تاکو لەوێ بمێننەوە و خواردنیش پەیدا بکەن، چونکە ئێمە لێرە لە شوێنێکی چۆڵداین.» پێی فەرموون: «ئێوە شتێکیان بدەنێ با بیخۆن.» وەڵامیان دایەوە: «لە پێنج نان و دوو ماسی زیاترمان نییە، مەگەر بڕۆین نان بۆ هەموو خەڵکەکە بکڕین،» چونکە نزیکەی پێنج هەزار پیاو دەبوون. ئینجا بە قوتابییەکانی فەرموو: «بە کۆمەڵ دایاننیشێنن، هەر کۆمەڵێک نزیکەی پەنجا کەس بێت.» جا بەم جۆرەیان کرد و هەموویان دانیشاندن. ئینجا عیسا پێنج نانەکە و دوو ماسییەکەی هەڵگرت و تەماشای ئاسمانی کرد، سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن، دایە قوتابییەکان تاکو لەبەردەمی خەڵکەکەی دابنێن. هەموو خواردیان و تێر بوون. لەو پەلکەنانەی لێیان مایەوە دوازدە سەبەتە هەڵگیرایەوە.