لۆقا 12:9-17
لۆقا 12:9-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ڕۆژ به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چوو، دوازده‌كه هاتن و پێیان وت: “كۆمه‌ڵه‌كه به‌ڕێبكه با بڕۆنه گوند و دێیه‌كانی ده‌وروبه‌رمان، تاكو له‌وێ بمێننه‌وه و خواردنیش په‌یدا بكه‌ن، چونكه لێره له شوێنێكی چۆڵداین”. پێی فه‌رموون: “ئێوه شتێكیان بده‌نێ با بیخۆن”. وه‌ڵامیان دایه‌وه: “له پێنج نان و دوو ماسی زیاترمان نییه، مه‌گه‌ر بڕۆین بۆ هه‌موو گه‌له‌كه نان بكڕین”. چونكه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار پیاو ده‌بوون. ئینجا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “به كۆمه‌ڵ دایاننیشێنن، هه‌ریه‌كه په‌نجا په‌نجا”. جا وایان كرد و هه‌موویان دانیشاندن. ئینجا پێنج نانه‌كه و دوو ماسییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و چاوی هه‌ڵبریه ئاسمان و داڕشتی كردن و له‌تیكردن، دایه قوتابییه‌كان تاكو له‌به‌رده‌می خه‌ڵكه‌كه‌ی دابنێن. هه‌موو خواردیان و تێربوون. له‌و له‌ته‌نانه‌ی لێیان مایه‌وه دوازده سه‌به‌ته هه‌ڵگیرایه‌وه.
لۆقا 12:9-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک ڕۆژ بەرەو ئاوابوون دەچوو، دوازدە قوتابییەکە هاتن و پێیان گوت: «خەڵکەکە بەڕێبکە با بڕۆنە گوند و کێڵگەکانی دەوروبەر، تاکو لەوێ بمێننەوە و خواردنیش پەیدا بکەن، چونکە ئێمە لێرە لە شوێنێکی چۆڵداین.» پێی فەرموون: «ئێوە شتێکیان بدەنێ با بیخۆن.» وەڵامیان دایەوە: «لە پێنج نان و دوو ماسی زیاترمان نییە، مەگەر بڕۆین نان بۆ هەموو خەڵکەکە بکڕین،» چونکە نزیکەی پێنج هەزار پیاو دەبوون. ئینجا بە قوتابییەکانی فەرموو: «بە کۆمەڵ دایاننیشێنن، هەر کۆمەڵێک نزیکەی پەنجا کەس بێت.» جا بەم جۆرەیان کرد و هەموویان دانیشاندن. ئینجا عیسا پێنج نانەکە و دوو ماسییەکەی هەڵگرت و تەماشای ئاسمانی کرد، سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن، دایە قوتابییەکان تاکو لەبەردەمی خەڵکەکەی دابنێن. هەموو خواردیان و تێر بوون. لەو پەلکەنانەی لێیان مایەوە دوازدە سەبەتە هەڵگیرایەوە.