لۆقا 28:9-36
لۆقا 28:9-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نزیكه‌ی هه‌شت ڕۆژ دوای ئه‌م فه‌رموودانه، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌ن و یاقووی برد و سه‌ركه‌وته سه‌ر چیایه‌ک تاكو نوێژ بكات. كاتێ نوێژی ده‌كرد، شێوه‌ی ڕووخساری گۆڕا و جله‌كانی سپی بریسكه‌دار هه‌ڵگه‌ڕان. دوو پیاویش له‌گه‌ڵی ده‌دووان، مووشێ و ئیلییا بوون. به شكۆوه ده‌ركه‌وتن و له‌باره‌ی ده‌رچوونه‌كه‌ی كه خه‌ریكبوو له یروشلایم ته‌واوی بكات قسه‌یان كرد. به‌ڵام په‌تڕۆس و هاوڕێیانی خه‌و چاوی قورس كردبوون، كاتێ خه‌به‌ریان بووه‌وه شكۆی ئه‌و و دوو پیاوه‌كه‌یان بینی كه له‌گه‌ڵی ڕاوه‌ستابوون. كاتێ لێی جیا ده‌بوونه‌وه، په‌تڕۆس به ئیشۆعی وت: “ڕابی، پێمان باشه لێره بین. با سێ كه‌پر هه‌ڵبده‌ین، یه‌كێک بۆ تۆ، یه‌كێک بۆ مووشێ، یه‌كێكیش بۆ ئیلییا”. نه‌یده‌زانی چی ده‌ڵێت. كاتێ ئه‌م قسانه‌ی ده‌كرد، هه‌ورێک هات و سێبه‌ری خسته سه‌ریان، كه كه‌وتنه نێو هه‌وره‌كه، ترسان. ده‌نگێک له نێو هه‌وره‌كه‌وه هات و فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌م، گوێی لێ بگرن”. كه ده‌نگه‌كه دووا، ئیشۆع به ته‌نیا بینرا. ئه‌وانیش بێده‌نگ بوون و له‌و ڕۆژانه‌دا له‌لای كه‌س باسی ئه‌و شتانه‌یان نه‌كرد كه بینییان.
لۆقا 28:9-36 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
نزیکەی هەشت ڕۆژ لەدوای ئەم وتانە، عیسا پەترۆس و یۆحەنا و یاقوبی برد و سەرکەوتە سەر چیایەک تاکو نوێژ بکات. کاتێک نوێژی دەکرد، ڕوخساری گۆڕا و جلەکانی سپی بریسکەدار هەڵگەڕان. دوو پیاویش لەگەڵی دەدوان، مو‌سا و ئەلیاس بوون. بە شکۆوە دەرکەوتن و لەبارەی ڕووداوی بەجێهێشتنی جیهان کە دەبووایە بەم نزیکانە لە ئۆرشەلیم بێتە دی، گفتوگۆیان کرد. بەڵام پەترۆس و هاوڕێیانی خەو چاوی قورس کردبوون، کاتێک بە تەواوی خەبەریان بووەوە شکۆی ئەویان بینی و هەروەها ئەو دوو پیاوەشیان بینی کە لەگەڵی ڕاوەستابوون. کاتێک پیاوەکان لە عیسا جیا دەبوونەوە، پەترۆس بە عیسای گوت: «گەورەم، پێمان باشە لێرە بین. با سێ کەپر دروستبکەین، یەکێک بۆ تۆ و یەکێک بۆ مو‌سا و یەکێکیش بۆ ئەلیاس.» ئەمەی گوت بێ ئەوەی بزانێت باسی چی دەکات. کاتێک لەم قسانەدا بوو، هەورێک هات و باڵی بەسەریاندا کێشا، کە کەوتنە ناو هەورەکە، ترسان. دەنگێک لەناو هەورەکەوە هات: «ئەمە کوڕی منە، ئەوەی هەڵمبژاردووە، گوێی لێ بگرن.» کە دەنگەکە نەما، عیسا بە تەنها بینرا. ئەوانیش بێدەنگ بوون و لەو ڕۆژانەدا لەلای کەس باسی ئەو شتانەیان نەکرد کە بینییان.