مەتا 18:1-22
مەتا 18:1-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌دایكبوونی ئیشۆعی مه‌سیحیش به‌م شێوه‌یه بوو: كاتێ مه‌ریه‌می دایكی بۆ یۆسپ ماره‌بڕاو بوو، پێش ئه‌وه‌ی یه‌ک بگرن، بینرا له ڕووحی پارساوه سكی هه‌یه. یۆسپی ده‌زگیرانیشی پیاوێكی خوداناس بوو، نه‌یویست ئاشكرای بكات، ویستی به نهێنی وازی لێبهێنێت. كاتێ بیری له‌مه ده‌كرده‌وه، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له خه‌وندا بۆی ده‌ركه‌وت و پێی فه‌رموو: “ئه‌ی یۆسپی ڕۆڵه‌ی داوید، مه‌ترسه له‌وه‌ی مه‌ریه‌م بهێنیت، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی هه‌یه له ڕووحی پارسا‌وه‌یه. وا كوڕێكی ده‌بێت، ناوی ده‌نێیت ئیشۆع، چونكه گه‌له‌كه‌ی له گوناهه‌كانیان ڕزگار ده‌كات”. ئه‌مانه هه‌مووی ڕوویدا، تا ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک فه‌رموویه‌تی بێته دی
مەتا 18:1-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی دەستگیرانی یوسف بوو، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، دەرکەوت کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە سکی پڕبووە. یوسفی دەستگیرانی کە پیاوێکی چاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت. کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە. کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.» ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە فەرموویەتی بێتە دی