مەتا 1:10-42
مەتا 1:10-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا دوازده قوتابییه‌كه‌ی بانگ‌كرد، ده‌سه‌ڵاتی پێدان تاكو ڕووحی گڵاو ده‌ربكه‌ن و هه‌موو نه‌خۆشی و لاوازییه‌ک چاكبكه‌نه‌وه. ئه‌مانه‌ش ناوی دوازده په‌یامبه‌ره‌كه‌یه: یه‌كه‌مین، شیمعون كه به په‌تڕۆس ناوده‌برا و ئه‌ندراوسی برای، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای، پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی، تۆما و مه‌تته‌یی باجگر، یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی و له‌باوس ناسراو به ته‌دده‌ی، شیمعونی قنانیا و ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه ئیشۆعی به‌ده‌سته‌وه‌دا. ئیشۆع ئه‌م دوازده‌یه‌ی نارد، پێیان ڕاسپارد، فه‌رمووی: “به ڕێگای نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌ڕۆن، مه‌چنه شاری شمرنیه‌كان. به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه بڕۆنه لای كاوڕه ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل. كاتێ ده‌چن، موژده بده‌ن و بڵێن: پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بووه‌ته‌وه. نه‌خۆشان چاكبكه‌نه‌وه، گوله‌كان پێگه‌ردبكه‌نه‌وه، مردووان زیندووبكه‌نه‌وه، شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌ن. به‌خۆڕایی وه‌رتانگرتووه، به‌خۆڕاییش بیده‌ن. زێڕ و زیو و مس له پشتێنتان هه‌ڵمه‌گرن، نه توره‌گه بۆ ڕێگا، نه دوو جل و نه پێڵاو و نه گۆچانیش، چونكه كارگه‌ر شایانی خۆراكی خۆیه‌تی. چوونه هه‌ر شار و گوندێک، به شوێن كه‌سێكی شایسته‌دا بگه‌ڕێن، له‌وێ بمێننه‌وه تا ده‌ڕۆن. كه چوونه ماڵێک ئاشتیی لێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه شایسته بوون، با ئاشتیتان بۆی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شایسته نه‌بوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی نه‌كردن و گوێی له قسه‌تان نه‌گرت، له‌و ماڵه یان له‌و شاره بڕۆنه ده‌ره‌وه و تۆزی پێتان بته‌كێنن. ڕواتان پێ ده‌ڵێم: له ڕۆژی حوكمداندا، دۆخی زه‌ویی سه‌دوم و عامووڕه له‌و شاره سوكتر ده‌بێت. ئه‌وه‌تا من وه‌ک كاوڕ به نێو گورگاندا ده‌تاننێرم. جا دانا بن وه‌ک مار و ساكار بن وه‌ک كۆتر. به‌ڵام له خه‌ڵكی به‌ئاگابن، چونكه ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نتان ده‌كه‌ن و له كه‌نیشته‌كانیان به قامچی لێتان ده‌ده‌ن، له‌پێناوی من ده‌بردرێنه به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وایان و پاشایان، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆ ئه‌وان و بۆ نه‌ته‌وه‌كانیش. كاتێكیش ڕاده‌ستتان ده‌كه‌ن، گوێ مه‌ده‌نه ئه‌وه‌ی چۆن یان چی بڵێن، له‌و كاته‌دا پێتان ده‌درێت چی بڵێن، چونكه ئێوه قسه‌كه‌ر نین، به‌ڵكو ڕووحی باوكتانه له ئێوه‌دا قسه‌ده‌كات. برا برای خۆی ڕاده‌ستی مه‌رگ ده‌كات، باوک ڕۆڵه‌ی خۆی. ڕۆڵه‌كان له دایبابیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌یانكوژن! هه‌مووان له‌پێناوی ناوی من ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاپایان دانبه‌خۆدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت. كه له‌م شاره قاوتان ده‌ده‌ن، هه‌ڵبێن بۆ یه‌كێكی دیكه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: شاره‌كانی ئیسڕائیل ته‌واو ناكه‌ن پێش هاتنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ. قوتابی له ڕابیه‌كه‌ی باشتر نییه و كۆیله‌ش له گه‌وره‌كه‌ی باشتر نییه. به‌سه قوتابی وه‌ک ڕابیه‌كه‌ی بێت و كۆیله‌ش وه‌ک گه‌وره‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ به به‌عله‌زبول ناو ببردرێت، چه‌ند زیاتر خانه‌واده‌كه‌ی؟ بۆیه لێیان مه‌ترسن، چونكه شاراوه نییه ده‌رنه‌كه‌وێت و نهێنی نییه ئاشكرا نه‌بێت. ئه‌وه‌ی له تاریكی‌دا پێتانی ده‌ڵێم، له ڕووناكی بیڵێنه‌وه، ئه‌وه‌ی به چرپه ده‌یبیستن، له سه‌ربانان بانگه‌وازی بكه‌ن. له‌وانه مه‌ترسن كه له‌ش ده‌كوژن، به‌ڵام ناتوانن گیان بكوژن، به‌ڵكو له‌وه بترسن كه ده‌توانێ گیان و له‌ش هه‌ردوكیان له دۆزه‌خدا له‌ناوبه‌رێت. ئایا دوو چۆله‌كه به فلسێک نافرۆشرێت؟ كه‌چی هیچ یه‌كێكیان به‌بێ باوكتان ناكه‌وێته سه‌ر زه‌وی. به‌ڵام ئێوه ته‌نانه‌ت هه‌موو مووی سه‌رتان ژمێردراوه. كه‌واته مه‌ترسن! ئێوه له زۆر چۆله‌كه باشترن!. هه‌ركه‌سێک له‌پێش خه‌ڵک دانم پیابنێت، منیش له‌پێش باوكم كه له ئاسماناندایه، دانی پیاده‌نێم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌پێش خه‌ڵک نكۆڵیم لێبكات، منیش له‌پێش باوكم كه له ئاسماناندایه، نكۆڵی لێده‌كه‌م. وا مه‌زانن كه هاتووم تاكو ئاشتی بهێنمه سه‌ر زه‌وی. نه‌هاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، به‌ڵكو شمشێر! چونكه من هاتووم بۆ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی كوڕ له باوكی وكچ له دایكی وبووک له خه‌سووی. دوژمنی مرۆڤیش خانه‌واده‌كه‌یه‌تی. ئه‌وه‌ی باوک یان دایكی له من خۆشتربووێت، شایانی من نییه. ئه‌وه‌ی كوڕ یان كچی له من خۆشتربووێت، شایانی من نییه. ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت شایانی من نییه. ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی بدۆزێته‌وه ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه ژیانی خۆی له‌پێناوی من بدۆڕێنێت ده‌یدۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندتان بكات، په‌سه‌ندم ده‌كات، ئه‌وه‌ش په‌سه‌ندم بكات، په‌سه‌ندی ئه‌وه ده‌كات كه منی ناردووه. ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رێک په‌سه‌ند بكات به ناوی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌وا پاداشتی پێغه‌مبه‌رێک وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ش خوداناسێک په‌سه‌ند بكات به ناوی خوداناس، ئه‌وا پاداشتی خوداناسێک وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی ته‌نها جامه ئاوێكی سارد بداته یه‌كێک له‌م بچووكانه، به‌ناوی قوتابییه‌ک، ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: پاداشتی ون نابێت”.
مەتا 1:10-42 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا عیسا دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، دەسەڵاتی پێدان تاکو ڕۆحی پیس دەربکەن و هەرچی نەخۆشی و نەساغی هەبوو، چاکی بکەنەوە. ئەمانەش ناوی دوازدە نێردراوەکەیە: یەکەمین، شیمۆن کە بە پەترۆس ناودەبردرا و ئەندراوسی برای؛ یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای؛ فیلیپۆس و بەرتۆلماوس؛ تۆماس و مەتای باجگر؛ یاقوبی کوڕی حەلفا و تەداوس؛ شیمۆنی کانەوی و یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا. عیسا ئەم دوازدە کەسەی نارد، فەرمانی پێ کردن: «بە ڕێگای ناجولەکەکاندا مەڕۆن و مەچنە شاری سامیرەییەکان، بەڵکو لەبری ئەوە بڕۆنە لای مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل. کاتێک دەچن، ئەم پەیامە ڕابگەیەنن: ”پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.“ نەخۆش چاک بکەنەوە، مردوو زیندوو بکەنەوە، گەڕوگول پاک بکەنەوە، ڕۆحی پیس دەربکەن. بەخۆڕایی وەرتانگرتووە، بەخۆڕاییش بیدەن. «زێڕ و زیو و مس لە پشتێنتان هەڵمەگرن، نە توورەکە بۆ ڕێگا، نە کراس و نە پێڵاوی زیادە و نە گۆچانیش، چونکە کرێکار شایانی نانی خۆیەتی. چوونە هەر شار و گوندێک، بە شوێن کەسێکی شایستەدا بگەڕێن و هەتا ئەوێ بەجێدەهێڵن لە ماڵی ئەو کەسە بمێننەوە. کە چوونە ماڵەکە سڵاو بکەن. ئەگەر ماڵەکە شایستە بوون، با ئاشتیتان بۆیان بێت، بەڵام ئەگەر شایستە نەبوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگەڕێتەوە. ئەوەی پێشوازی لێ نەکردن و گوێی لە قسەتان نەگرت، لەو ماڵە یان لەو شارۆچکەیە بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، سزای خاکی سەدۆم و عەمۆرا لە هی ئەم شارە سووکتر دەبێت. «من وەک مەڕ بۆ ناو گورگتان دەنێرم. جا وەک مار ژیر بن و وەک کۆتر لە خراپە بێبەری بن. لە خەڵکی بەئاگابن، چونکە دەتاندەنە دادگا و لە کەنیشتەکان بە قامچی لێتان دەدەن، لە پێناوی مندا دەبردرێنە بەردەم فەرمانڕەوا و پاشایان، وەک شایەتی بۆ ئەوان و بۆ نەتەوەکانیش. کاتێکیش بە گرتنتان دەدەن، نیگەران مەبن لەوەی کە چی بڵێن و چۆن بیڵێن، لەو کاتەدا پێتان دەدرێت چی بڵێن، لەبەر ئەوەی ئەوە ئێوە نین کە قسە دەکەن، بەڵکو ڕۆحی باوکتانە لە ئێوەدا قسە دەکات. «برا برای خۆی بۆ مردن بە دەستەوە دەدات، باوکیش منداڵی خۆی. منداڵان لە دایک و باوکیان هەڵدەگەڕێنەوە و بە کوشتنیان دەدەن. لەبەر ناوی من هەمووان ڕقیان لێتان دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی هەتا کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت. کە لەم شارە دەتانچەوسێننەوە، ڕاکەن بۆ شارێکی دیکە. ڕاستیتان پێ دەڵێم: شارەکانی ئیسرائیل تەواو ناکەن پێش هاتنی کوڕی مرۆڤ. «قوتابی لە مامۆستاکەی زیاتر نییە و کۆیلەش لە گەورەکەی زیاتر نییە. بۆ قوتابی بەسە وەک مامۆستاکەی بێت و کۆیلەش وەک گەورەکەی. ئەگەر خاوەن ماڵ بە ”بەعل‌زەبول“ ناو ببردرێت، چەند زیاتر خانەوادەکەی؟ «لەبەر ئەوە لێیان مەترسن، چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. ئەوەی لە تاریکیدا پێتانی دەڵێم، لە ڕووناکیدا بیڵێنەوە، ئەوەی بە چرپە دەیبیستن، بە دەنگی بەرز لە سەربانان ڕایبگەیەنن. لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن، بەڵام ناتوانن گیان بکوژن، بەڵکو لەوە بترسن کە دەتوانێ جەستە و گیان بە یەکەوە لە دۆزەخدا لەناوبەرێت. ئایا دوو چۆلەکە بە فلسێک نافرۆشرێت؟ کەچی هیچ یەکێکیان بەبێ خواستی باوکتان ناکەوێتە سەر زەوی. ئێوە تەنانەت مووی سەریشتان هەمووی ژمێردراوە. کەواتە مەترسن، ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن. «بۆیە ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، دانی پێدا دەنێم. بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، نکۆڵی لێ دەکەم. «وا مەزانن کە هاتووم تاکو ئاشتی بهێنمە سەر زەوی. نەهاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، بەڵکو شمشێر! چونکە من هاتووم بۆ هەڵگەڕاندنەوەی «﴿کوڕ لە باوکی و کچ لە دایکی و بووک لە خەسووی، دوژمنی مرۆڤیش لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.﴾ «ئەوەی باوک یان دایکی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. ئەوەی کوڕ یان کچی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت شایانی من نییە. ئەوەی دەست بە ژیانییەوە بگرێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی ژیانی خۆی لە پێناوی من بدۆڕێنێت، بەدەستی دەهێنێت. «ئەوەی پێشوازیتان لێ بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەش پێشوازی لە من بکات، پێشوازی لەوە دەکات کە منی ناردووە. ئەوەی پێشوازی لە پێغەمبەرێک بکات بە ناوی پێغەمبەر، ئەوا پاداشتی پێغەمبەرێک وەردەگرێت. ئەوەش پێشوازی لە پیاوچاکێک بکات بە ناوی پیاوچاک، ئەوا پاداشتی پیاوچاکێک وەردەگرێت. ئەوەی تەنها جامە ئاوێکی سارد بداتە یەکێک لەم بچووکانە، لەبەر ئەوەی قوتابی منن، ڕاستیتان پێ دەڵێم: پاداشتی ون نابێت.»