لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 21:10-28

مەتا 21:10-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

برا برای خۆی ڕاده‌ستی مه‌رگ ده‌كات، باوک ڕۆڵه‌ی خۆی. ڕۆڵه‌كان له‌ دایبابیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ده‌یانكوژن! هه‌مووان له‌پێناوی ناوی من ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاپایان دانبه‌خۆدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت. كه‌ له‌م شاره‌ قاوتان ده‌ده‌ن، هه‌ڵبێن بۆ یه‌كێكی دیكه‌. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: شاره‌كانی ئیسڕائیل ته‌واو ناكه‌ن پێش هاتنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ. قوتابی له‌ ڕابیه‌كه‌ی باشتر نییه‌ و كۆیله‌ش له‌ گه‌وره‌كه‌ی باشتر نییه‌. به‌سه‌ قوتابی وه‌ک ڕابیه‌كه‌ی بێت و كۆیله‌ش وه‌ک گه‌وره‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ به‌ به‌عله‌زبول ناو ببردرێت، چه‌ند زیاتر خانه‌واده‌كه‌ی؟ بۆیه‌ لێیان مه‌ترسن، چونكه‌ شاراوه‌ نییه‌ ده‌رنه‌كه‌وێت و نهێنی نییه‌ ئاشكرا نه‌بێت. ئه‌وه‌ی له‌ تاریكیدا پێتانی ده‌ڵێم، له‌ ڕووناكی بیڵێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌ چرپه‌ ده‌یبیستن، له‌ سه‌ربانان بانگه‌وازی بكه‌ن. له‌وانه‌ مه‌ترسن كه‌ له‌ش ده‌كوژن، به‌ڵام ناتوانن گیان بكوژن، به‌ڵكو له‌وه‌ بترسن كه‌ ده‌توانێ گیان و له‌ش هه‌ردوكیان له‌ دۆزه‌خدا له‌ناوبه‌رێت.

هاوبەشی بکە
مەتا 10 بخوێنەوە

مەتا 21:10-28 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«برا برای خۆی بۆ مردن بە دەستەوە دەدات، باوکیش منداڵی خۆی. منداڵان لە دایک و باوکیان هەڵدەگەڕێنەوە و بە کوشتنیان دەدەن. لەبەر ناوی من هەمووان ڕقیان لێتان دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی هەتا کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت. کە لەم شارە دەتانچەوسێننەوە، ڕاکەن بۆ شارێکی دیکە. ڕاستیتان پێ دەڵێم: شارەکانی ئیسرائیل تەواو ناکەن پێش هاتنی کوڕی مرۆڤ. «قوتابی لە مامۆستاکەی زیاتر نییە و کۆیلەش لە گەورەکەی زیاتر نییە. بۆ قوتابی بەسە وەک مامۆستاکەی بێت و کۆیلەش وەک گەورەکەی. ئەگەر خاوەن ماڵ بە ”بەعل‌زەبول“ ناو ببردرێت، چەند زیاتر خانەوادەکەی؟ «لەبەر ئەوە لێیان مەترسن، چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. ئەوەی لە تاریکیدا پێتانی دەڵێم، لە ڕووناکیدا بیڵێنەوە، ئەوەی بە چرپە دەیبیستن، بە دەنگی بەرز لە سەربانان ڕایبگەیەنن. لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن، بەڵام ناتوانن گیان بکوژن، بەڵکو لەوە بترسن کە دەتوانێ جەستە و گیان بە یەکەوە لە دۆزەخدا لەناوبەرێت.

هاوبەشی بکە
مەتا 10 بخوێنەوە