لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 37:10-42 - Compare All Versions

مەتا 37:10-42 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌وه‌ی باوک یان دایكی له‌ من خۆشتربووێت، شایانی من نییه‌. ئه‌وه‌ی كوڕ یان كچی له‌ من خۆشتربووێت، شایانی من نییه‌. ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت شایانی من نییه‌. ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی بدۆزێته‌وه‌ ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه‌ ژیانی خۆی له‌پێناوی من بدۆڕێنێت ده‌یدۆزێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندتان بكات، په‌سه‌ندم ده‌كات، ئه‌وه‌ش په‌سه‌ندم بكات، په‌سه‌ندی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ منی ناردووه‌. ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رێک په‌سه‌ند بكات به‌ ناوی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌وا پاداشتی پێغه‌مبه‌رێک وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ش خوداناسێک په‌سه‌ند بكات به‌ ناوی خوداناس، ئه‌وا پاداشتی خوداناسێک وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی ته‌نها جامه‌ ئاوێكی سارد بداته‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌، به‌ناوی قوتابییه‌ک، ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: پاداشتی ون نابێت”.

هاوبەشی بکە
مەتا 10 PNTZS

مەتا 37:10-42 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«ئەوەی باوک یان دایکی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. ئەوەی کوڕ یان کچی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت شایانی من نییە. ئەوەی دەست بە ژیانییەوە بگرێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی ژیانی خۆی لە پێناوی من بدۆڕێنێت، بەدەستی دەهێنێت. «ئەوەی پێشوازیتان لێ بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەش پێشوازی لە من بکات، پێشوازی لەوە دەکات کە منی ناردووە. ئەوەی پێشوازی لە پێغەمبەرێک بکات بە ناوی پێغەمبەر، ئەوا پاداشتی پێغەمبەرێک وەردەگرێت. ئەوەش پێشوازی لە پیاوچاکێک بکات بە ناوی پیاوچاک، ئەوا پاداشتی پیاوچاکێک وەردەگرێت. ئەوەی تەنها جامە ئاوێکی سارد بداتە یەکێک لەم بچووکانە، لەبەر ئەوەی قوتابی منن، ڕاستیتان پێ دەڵێم: پاداشتی ون نابێت.»

هاوبەشی بکە
مەتا 10 KSS