مەتا 7:10-10
مەتا 7:10-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ده‌چن، موژده بده‌ن و بڵێن: پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بووه‌ته‌وه. نه‌خۆشان چاكبكه‌نه‌وه، گوله‌كان پێگه‌ردبكه‌نه‌وه، مردووان زیندووبكه‌نه‌وه، شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌ن. به‌خۆڕایی وه‌رتانگرتووه، به‌خۆڕاییش بیده‌ن. زێڕ و زیو و مس له پشتێنتان هه‌ڵمه‌گرن، نه توره‌گه بۆ ڕێگا، نه دوو جل و نه پێڵاو و نه گۆچانیش، چونكه كارگه‌ر شایانی خۆراكی خۆیه‌تی.
هاوبەشی بکە
مەتا 10 بخوێنەوەمەتا 7:10-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک دەچن، ئەم پەیامە ڕابگەیەنن: ”پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.“ نەخۆش چاک بکەنەوە، مردوو زیندوو بکەنەوە، گەڕوگول پاک بکەنەوە، ڕۆحی پیس دەربکەن. بەخۆڕایی وەرتانگرتووە، بەخۆڕاییش بیدەن. «زێڕ و زیو و مس لە پشتێنتان هەڵمەگرن، نە توورەکە بۆ ڕێگا، نە کراس و نە پێڵاوی زیادە و نە گۆچانیش، چونکە کرێکار شایانی نانی خۆیەتی.
هاوبەشی بکە
مەتا 10 بخوێنەوە