لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 2:11-11

مەتا 2:11-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ یوخه‌ننه‌ن له‌ زیندانه‌كه‌‌دا كاره‌كانی مه‌سیحی بیست، دوو له‌ قوتابییه‌كانی خۆی نارد و پێی وت: “تۆی ئه‌وه‌ی دێت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه‌ بكه‌ین؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “بڕۆن، ئه‌وه‌ی ده‌یبیستن و ده‌یبینن به‌ یوخه‌ننه‌نی ڕابگه‌یه‌نن: كوێره‌كان ده‌بینن، شه‌له‌كان ڕێ ده‌كه‌ن، گوله‌كان بێگه‌رد ده‌بنه‌وه‌، كه‌ڕه‌كان ده‌بیستن، مردووان هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌ و هه‌ژاران موژده‌یان پێ ده‌درێت”. به‌خته‌وه‌ریش به‌وه‌ی ساتمه‌م لێ ناكات. كاتێ ده‌ڕۆیشتن، ئیشۆع سه‌باره‌ت به‌ یوخه‌ننه‌ن بۆ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ ده‌ستیكرد به‌ قسه‌كردن و فه‌رمووی: “بۆ بینینی چی ده‌رچوونه‌ ده‌شتوده‌ر؟ قامیشێک كه‌ با ده‌یجووڵێنێ؟ ئه‌ی بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ مرۆڤێک كه‌ به‌رگی نه‌رمی پۆشیوه‌؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌رگی نه‌رم ده‌پۆشن له‌ ماڵی پاشایاندان. بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ پێغه‌مبه‌رێک؟ به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم، له‌ پێغه‌مبه‌ریش باشتر. ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی نووسراوه‌: {ئه‌وه‌تا فریشته‌كه‌م له‌پێشته‌وه‌ ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده‌ ده‌كات} . ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌نێو له‌ژنبوواندا، كه‌س له‌ یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار مه‌زنتر نه‌بووه‌، به‌ڵام بچووكترینی ئه‌وه‌ی له‌ پاشایه‌تیی ئاسماناندایه‌ له‌و مه‌زنتره‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 11 بخوێنەوە

مەتا 2:11-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک یەحیا لە زینداندا کارەکانی مەسیحی بیست، قوتابییەکانی خۆی ناردە لای، لێیان پرسی: «ئایا تۆی ئەوەی کە دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟» عیساش لە وەڵامدا پێی فەرموون: «بڕۆن، ئەوەی دەیبیستن و دەیبینن بە یەحیای ڕابگەیەنن: کوێر دەبینێت، شەل دەڕوات، گەڕوگول پاک دەبێتەوە، کەڕ دەبیستێت، مردوو هەڵدەستێتەوە و هەژار مزگێنی پێدەدرێت. خۆزگە دەخوازرێ بەوەی گومانم لێ ناکات.» لە کاتێکدا قوتابییەکانی یەحیا دەڕۆیشتن، عیسا ڕووی لە خەڵکەکە کرد و سەبارەت بە یەحیا فەرمووی: «بۆ بینینی چی چوونە چۆڵەوانی؟ قامیشێک کە با دەیجوڵێنێتەوە؟ ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێک کە جلوبەرگی گرانبەهای پۆشیوە؟ نەخێر، ئەوانەی جلوبەرگی گرانبەها دەپۆشن لە کۆشکی پاشاکانن. ئیتر بۆ بینینی چی چوون؟ پێغەمبەرێک؟ بەڵێ، پێتان دەڵێم، لە پێغەمبەریش مەزنتر. یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە: «﴿من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.﴾ ڕاستیتان پێ دەڵێم: لەنێو ئەوانەی لە ژن لەدایک بوون، کەس لە یەحیای لەئاوهەڵکێش پایەبەرزتر نییە، بەڵام بچووکترینی ئەوەی لە شانشینی ئاسمانە لەو پایەبەرزترە.

هاوبەشی بکە
مەتا 11 بخوێنەوە