مەتا 15:12-21
مەتا 15:12-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆعیش به‌مه‌ی زانی و له‌وێ ڕۆیشت. جا كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وتن، ئه‌ویش هه‌موویانی چاككرده‌وه و ڕایسپاردن كه ئاشكرای نه‌كه‌ن، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێشه‌عیا وترابوو بێته دی كه ده‌ڵێت: {ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌كه‌م كه هه‌ڵمبژاردووه، خۆشه‌ویستم كه پێی دڵشادم، ڕووحی خۆمی ده‌خه‌مه سه‌ر، جا هه‌واڵی ڕه‌وا به نه‌ته‌وه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. شه‌ڕ ناكات و هاوار ناكات، كه‌سیش له شه‌قامه‌كاندا ده‌نگی نابیستێت. قامیشێكی كوتراو ناشكێنێت، پڵیته‌یه‌كی دووكه‌ڵكرده ناكوژێنێته‌وه، تاكو ڕه‌وا به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یێنێت. نه‌ته‌وه‌كان هیوایان به ناوی ئه‌و ده‌بێت} .
مەتا 15:12-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیساش کە بەمەی زانی لەوێ ڕۆیشت و خەڵکێکی زۆر دوای کەوتن، ئەویش هەموو نەخۆشەکانی چاککردەوە. ئاگاداری کردنەوە لەلای کەس باسی نەکەن، تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێت: ﴿ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی هەڵمبژاردووە، ئەو خۆشەویستەم کە پێی دڵشادم، ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر، جاڕی دادپەروەری بۆ نەتەوەکان دەدات. شەڕ ناکات و هاوار ناکات، کەسیش لە شەقامدا دەنگی نابیستێت. قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت، پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە، هەتا دادپەروەری بە سەرکەوتن دەگەیەنێت. نەتەوەکان هیوایان بە ناوی ئەو دەبێت.﴾