مەتا 22:12-32
مەتا 22:12-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا شێتێكی كوێر و لاڵیان بۆ هێنا، چاكیكرده‌وه تا ئه‌وه‌ی لاڵه‌كه قسه‌ی كرد و بینی. كۆمه‌ڵانه‌كه هه‌موو سه‌رسام بوون و وتیان: “ده‌بێ ئه‌مه ڕۆڵه‌ی داوید بێت؟” به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان كه ئه‌مه‌یان بیست، وتیان: “ئه‌مه شه‌یتانه‌كان ده‌رناكات، مه‌گه‌ر به به‌عله‌زبولی سه‌رۆكی شه‌یتانه‌كان نه‌بێت”. به‌ڵام ئیشۆع ئه‌ندێشه‌یانی زانی و پێی فه‌رموون: “هه‌ر پاشایه‌تیه‌ک دووبه‌ره‌كیی تێدا بێت، وێران ده‌بێت، هه‌ر شارێک یان ماڵێک دووبه‌ره‌كیی تێدا بێت، خۆی ڕاناگرێت. ئه‌گه‌ر شه‌یتان، شه‌یتان ده‌ربكات، ئه‌وا دووبه‌ره‌كییان تێدایه، ئیتر چۆن پاشایه‌تییه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌گرێت؟ ئه‌گه‌ر من به به‌عله‌زبول شه‌یتان ده‌ربكه‌م، ئه‌ی ڕۆڵه‌كانتان به كێ ده‌ریان ده‌كه‌ن؟ بۆیه ئه‌وان ده‌بنه دادوه‌رتان! به‌ڵام ئه‌گه‌ر من به ڕووحی خودا شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌م، ئه‌وا پاشایه‌تی خودا هاتۆته سه‌رتان! یان چۆن یه‌كێک ده‌توانێ بچێته ماڵی به‌هێزێک و شته‌كانی تاڵان بكات، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار به‌هێزه‌كه نه‌به‌ستێته‌وه، ئینجا ماڵه‌كه‌ی تاڵان بكات؟ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ من نییه دژمه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ من كۆ ناكاته‌وه، بڵاوی ده‌كاته‌وه. بۆیه پێتان ده‌ڵێم: هه‌موو گوناه و كفرێک ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام كفر دژ به ڕووح نابه‌خشرێت. ئه‌وه‌ی قسه به ڕۆڵه‌ی مرۆڤ بڵێت، ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قسه به ڕووحی پارسا بڵێت، نابه‌خشرێت، نه له‌م جیهانه و نه له‌وه‌ی دێت.
مەتا 22:12-32 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا پیاوێکیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسی تێدابوو، نابینا و لاڵ بوو، ئەویش چاکیکردەوە بە جۆرێک کە توانی قسە بکات و ببینێت. خەڵکەکە هەموو سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە کوڕی داود نییە؟» بەڵام فەریسییەکان کە ئەمەیان بیست، گوتیان: «ئەمە ڕۆحی پیس دەرناکات، مەگەر بە بەعل‌زەبولی شای ڕۆحە پیسەکان نەبێت.» بەڵام عیسا بە بیرکردنەوەی ئەوانی زانی، پێی فەرموون: «هەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، وێران دەبێت، هەر شارێک یان ماڵێک دووبەرەکی تێدابێت، خۆی ڕاناگرێت. ئەگەر شەیتان، شەیتان دەربکات، ئەوا دووبەرەکییان تێدایە، کەواتە چۆن شانشینەکەی خۆی ڕادەگرێت؟ ئەگەر من بە بەعل‌زەبول ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەی شوێنکەوتەکانی ئێوە بە کێ دەریاندەکەن؟ لەبەر ئەوە ئەوان دەبنە دادوەرتان. بەڵام ئەگەر من بە ڕۆحی خودا ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەوا پاشایەتی خودا هاتووەتە سەرتان. «یان چۆن کەسێک دەتوانێ بچێتە ماڵی پیاوێکی بەهێز و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر یەکەم جار نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات؟ «ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە، ئەوەش لەگەڵ من کۆناکاتەوە، بڵاو دەکاتەوە. لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، بەڵام کفرکردن سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز نابەخشرێت. ئەوەی قسە لە دژی کوڕی مرۆڤ بکات، دەبەخشرێت، بەڵام ئەوەی قسە لە دژی ڕۆحی پیرۆز بکات، نابەخشرێت، نە لەم دنیا و نە لەو دنیا.