مەتا 14:14-20
مەتا 14:14-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ده‌رچوو، كۆمه‌ڵانێكی زۆری بینی، دڵی پێیان سووتا و نه‌خۆشه‌كانیانی چاككرده‌وه. كاتێ ئێواره داهات، قوتابییه‌كانی هاتنه لای و وتیان: “شوێنه‌كه چۆڵه و كاتیش دره‌نگه. خه‌ڵكه‌كه به‌ڕێكه با بڕۆنه گونده‌كان، خواردن بۆ خۆیان بكڕن”. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پێویست ناكات بڕۆن. خۆتان شتێكیان بده‌نێ با بیخۆن”. ئه‌وانیش پێیان وت: “لێره له پێنج نان و دوو ماسی زیاترمان نییه”. ئه‌ویش فه‌رمووی: “بۆمی بهێننه ئێره”. فه‌رمانی به كۆمه‌ڵانه‌كه دا له‌سه‌ر گیاكه دانیشن. ئینجا پێنج نانه‌كه و دوو ماسییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و چاوی هه‌ڵبڕیه ئاسمان، داڕشتی كرد و له‌تی كردن، ئینجا نانه‌كانی دایه قوتابییه‌كان، قوتابیه‌كانیش دایانه كۆمه‌ڵانه‌كه. هه‌موو خواردیان و تێر بوون. پاشان له‌و له‌ته‌نانه‌ی مایه‌وه دوازده سه‌به‌ته‌ی پڕیان هه‌ڵگرته‌وه.
مەتا 14:14-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا لە بەلەمەکە دابەزی، خەڵکێکی بێشوماری بینی و دڵی پێیان سووتا و نەخۆشەکانی ئەوانی چاککردەوە. کاتێک ئێوارە داهات، قوتابییەکانی هاتنە لای و گوتیان: «ئەم شوێنە چۆڵە و کاتیش درەنگە. خەڵکەکە بەڕێ بکە با بڕۆنە گوندەکان و خواردن بۆ خۆیان بکڕن.» بەڵام عیسا پێی فەرموون: «پێویست ناکات بڕۆن. ئێوە شتێکیان بدەنێ با بیخۆن.» ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «لێرە لە پێنج نان و دوو ماسی زیاترمان نییە.» ئەویش فەرمووی: «بۆمی بهێننە ئێرە.» فەرمانی بە خەڵکەکە دا لەسەر گیاکە دانیشن. ئینجا پێنج نانەکە و دوو ماسییەکەی هەڵگرت و تەماشای ئاسمانی کرد، سوپاسی خودای کرد و نانەکانی لەتکرد، ئینجا دایە قوتابییەکان و ئەوانیش دایانە خەڵکەکە. هەموو خواردیان و تێر بوون، پاشان لەو پەلکەنانەی مایەوە دوازدە سەبەتەی پڕیان هەڵگرتەوە.