مەتا 22:14-24
مەتا 22:14-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
یه‌كسه‌ر قوتابییه‌كانی ناچار كرد سواری كه‌شتییه‌كه بن و پێشی بكه‌ون بۆ ئه‌وبه‌ر، تاكو كۆمه‌ڵانه‌كه به‌ڕێ ده‌كات. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد، به ته‌نها چووه سه‌ر شاخه‌كه تاكو نوێژ بكات. كه ئێواره داهات له‌وێ به ته‌نها بوو، كه‌شتیه‌كه‌ش گه‌یشتبووه ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه‌وه، شه‌پۆڵه‌كانیش پێایاندا ده‌كێشا، چونكه باكه پێچه‌وانه بوو.
هاوبەشی بکە
مەتا 14 بخوێنەوەمەتا 22:14-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەستبەجێ عیسا قوتابییەکانی ناچار کرد سواری بەلەمەکە بن و پێش خۆی بپەڕنەوە ئەوبەری دەریاچەکە، هەتا خۆی خەڵکەکە بەڕێ دەکات. لەدوای ئەوەی خەڵکەکەی بەڕێکرد، سەرکەوتە سەر شاخێک بۆ ئەوەی بە تەنها نوێژ بکات. کە ئێوارە داهات بە تەنها لەوێ بوو، بەلەمەکەش مەودایەکی زۆری لە وشکانییەوە بڕیبوو، شەپۆلەکانیش پێیاندا دەکێشا، چونکە ئاراستەی ڕەشەباکە پێچەوانە بوو.
هاوبەشی بکە
مەتا 14 بخوێنەوە