لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 28:14-32 - Compare All Versions

مەتا 28:14-32 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆی، فه‌رمانم پێ بده‌ به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا بێمه‌ لات”. فه‌رمووی: “وه‌ره‌”. په‌تڕۆس له‌ كه‌شتیه‌كه‌ دابه‌زی و به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ڕۆیشت تاكو بۆ لای ئیشۆع بێت. به‌ڵام كاتێ بینی باكه‌ تونده‌، ترسا و خه‌ریک بوو نوقوم بێت، به‌هاواره‌وه‌ وتی: “په‌روه‌ردگار، قوتارم بكه‌!” ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ده‌ستی درێژكرد و گرتییه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “كه‌م باوه‌ڕ، بۆچی گومانت كرد؟” كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ نێو كه‌شتییه‌كه‌، باكه‌ هێمن بووه‌وه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 14 PNTZS

مەتا 28:14-32 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

پەترۆس وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەگەر تۆی، فەرمانم پێبدە بەسەر ئاوەکەدا بێمە لات.» فەرمووی: «وەرە.» پەترۆس لە بەلەمەکە دابەزی و بەسەر ئاوەکەدا ڕۆیشت و بەرەو لای عیسا بەڕێکەوت. بەڵام کاتێک توندی بایەکەی بینی، ترسا و خەریک بوو نوقوم دەبوو، هاواری کرد: «گەورەم، ڕزگارم بکە!» عیساش یەکسەر دەستی درێژکرد و گرتی و پێی فەرموو: «کەم باوەڕ، بۆچی گومانت کرد؟» کە سەرکەوتنە ناو بەلەمەکە، ڕەشەباکە وەستا.

هاوبەشی بکە
مەتا 14 KSS