مەتا 28:14-33
مەتا 28:14-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆی، فه‌رمانم پێ بده به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا بێمه لات”. فه‌رمووی: “وه‌ره”. په‌تڕۆس له كه‌شتیه‌كه دابه‌زی و به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ڕۆیشت تاكو بۆ لای ئیشۆع بێت. به‌ڵام كاتێ بینی باكه تونده، ترسا و خه‌ریک بوو نوقوم بێت، به‌هاواره‌وه وتی: “په‌روه‌ردگار، قوتارم بكه!” ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ده‌ستی درێژكرد و گرتییه‌وه و پێی فه‌رموو: “كه‌م باوه‌ڕ، بۆچی گومانت كرد؟” كه سه‌ركه‌وتنه نێو كه‌شتییه‌كه، باكه هێمن بووه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌نێو كه‌شتییه‌كه بوون، هاتن و كڕنۆشیان بۆ برد و وتیان: “به ڕاستی تۆ ڕۆڵه‌ی خودای”.
مەتا 28:14-33 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پەترۆس وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەگەر تۆی، فەرمانم پێبدە بەسەر ئاوەکەدا بێمە لات.» فەرمووی: «وەرە.» پەترۆس لە بەلەمەکە دابەزی و بەسەر ئاوەکەدا ڕۆیشت و بەرەو لای عیسا بەڕێکەوت. بەڵام کاتێک توندی بایەکەی بینی، ترسا و خەریک بوو نوقوم دەبوو، هاواری کرد: «گەورەم، ڕزگارم بکە!» عیساش یەکسەر دەستی درێژکرد و گرتی و پێی فەرموو: «کەم باوەڕ، بۆچی گومانت کرد؟» کە سەرکەوتنە ناو بەلەمەکە، ڕەشەباکە وەستا. ئەوانەی لەناو بەلەمەکەدا بوون، کڕنۆشیان بۆ برد و گوتیان: «بەڕاستی تۆ کوڕی خودای.»