مەتا 29:15-39
مەتا 29:15-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا ئیشۆع له‌وێ ڕۆیشت و هاته لای ده‌ریای گلیلا، چووه سه‌ر شاخێک و له‌وێ دانیشت. ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵانێكی زۆر هاتنه لای، شه‌ل و كوێر و لاڵ ئیفلیج و زۆری دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ بوو، له‌به‌رپێی دایاننان، ئه‌ویش چاكیكردنه‌وه. ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵانه‌كه سه‌رسام بوون كه بینییان لاڵ قسه‌ده‌كات و ئیفلیج چاكده‌بێته‌وه و شه‌ل ڕێده‌كات و كوێر ده‌بینێت، جا ستایشی خوداوه‌ندی ئیسڕائیلیان كرد. به‌ڵام ئیشۆع قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و فه‌رمووی: “دڵم به‌و كۆمه‌ڵه ده‌سووتێت، چونكه ئه‌وه سێ ڕۆژه له‌گه‌ڵمدان و هیچیان نییه بیخۆن. ناشمه‌وێت به برسیێتی بیاننێرمه‌وه، نه‌وه‌ک له ڕێگا بڕ نه‌كه‌ن” قوتابییه‌كانی پێیان وت: “له‌م چۆڵه‌وانییه ئه‌و نانه زۆره‌مان له‌كوێ بوو بۆ ناندانی ئه‌م كۆمه‌ڵانه؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “چه‌ند نانتان پێیه؟” وتیان: “حه‌وت، له‌گه‌ڵ چه‌ند ماسییه‌كی بچكۆڵه”. جا فه‌رمانی دا كۆمه‌ڵانه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن. حه‌وت نان و ماسییه‌كانی برد، سوپاسی كرد و له‌تیكردن و دایه قوتابییه‌كان، قوتابییه‌كانیش دایانه كۆمه‌ڵه‌كه. هه‌موو خواردیان و تێربوون، دوایی حه‌وت سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌ته‌نانیان كۆكرده‌وه. نانخۆران چوار هه‌زار پیاو بوون، بێجگه له ژن و منداڵ. ئینجا كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد و سواری كه‌شتی بوو و هاته سنووری مه‌گه‌دان.
مەتا 29:15-39 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و هاتە لای دەریاچەی جەلیل، چووە سەر شاخێک و لەوێ دانیشت. ئەوە بوو خەڵکێکی زۆر هاتنە لای، شەل و کوێر و گۆج و لاڵ و زۆری دیکەشیان لەگەڵ بوو، لەبەرپێی دایاننان، ئەویش چاکیکردنەوە. تەنانەت خەڵکەکە سەرسام بوون کە بینییان لاڵ قسە دەکات و گۆج چاکدەبێتەوە و شەل بە ڕێکی دەڕوات و کوێر دەبینێت، جا ستایشی خودای ئیسرائیلیان کرد. ئینجا عیسا قوتابییەکانی بانگکرد و فەرمووی: «دڵم بەو خەڵکە دەسووتێت، ئەوە سێ ڕۆژە لەگەڵمدان و هیچیان نییە بیخۆن. ناشمەوێت بە برسیێتی بیاننێرمەوە، نەوەک لە ڕێگا بڕ نەکەن.» قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «لەم چۆڵەوانییە ئەو نانە زۆرەمان لەکوێ بوو بۆ ناندانی ئەم هەموو خەڵکە؟» عیساش پێی فەرموون: «چەند نانتان پێیە؟» گوتیان: «حەوت، لەگەڵ چەند ماسییەکی بچووک.» ئیتر فەرمانی دا خەڵکەکە لەسەر زەوی دانیشن. حەوت نان و ماسییەکانی لێ وەرگرتن و سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن و دایە قوتابییەکان، قوتابییەکانیش دایانە خەڵکەکە. هەموو خواردیان و تێربوون، دوایی حەوت سەبەتەی پڕ پەلکەنانیان کۆکردەوە. نانخۆران چوار هەزار پیاو بوون، بێجگە لە ژن و منداڵ. ئینجا عیسا خەڵکەکەی بەڕێکرد و سواری بەلەم بوو و هاتە سنووری مەگەدان.