لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 13:16-20

مەتا 13:16-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌ ئیشۆع هاته‌ ناوچه‌ی قه‌یسه‌ڕییه‌ی پیلیپوس، له‌ قوتابییه‌كانی پرسی و فه‌رمووی: “ئایا خه‌ڵک ده‌ڵێن منی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كێیم؟” وتیان: “هه‌ندێک ده‌ڵێن یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاره‌، هه‌ندێک ئیلییا، هه‌ندێكیش ئێرمیا یان یه‌كێک له‌ پێغه‌مبه‌ران”. پێی فه‌رموون: “ئه‌ی ئێوه‌ ده‌ڵێن من كێم؟” شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی!”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، شیمعونی كوڕی یۆنا، چونكه‌ گۆشت و خوێن ئه‌مه‌یان بۆت ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌م كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌. منیش پێت ده‌ڵێم، تۆ په‌تڕۆسیت و له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده‌ وارگه‌ی خۆم بنیاد ده‌نێم و ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خیش پێی ناوێرێت. كلیله‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانانت ده‌ده‌مێ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی گرێی بده‌یت، له‌ ئاسماناندا گرێدراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بیكه‌یته‌وه‌، له‌ ئاسماناندا كراوه‌ ده‌بێت”. ئینجا به‌ قوتابییه‌كانی ڕاسپارد به‌ كه‌س نه‌ڵێن كه‌ ئه‌و مه‌سیحه‌كه‌یه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 16 بخوێنەوە

مەتا 13:16-20 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کە عیسا گەیشتە ناوچەی قەیسەرییەی فیلیپۆس، لە قوتابییەکانی پرسی: «ئایا خەڵک دەڵێن کوڕی مرۆڤ کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «هەندێک دەڵێن یەحیای لەئاوهەڵکێشە، هەندێکی دیکە دەڵێن ئەلیاسە، هەندێکیش یەرمیا یان یەکێک لە پێغەمبەران.» پێی فەرموون: «ئەی ئێوە دەڵێن من کێم؟» شیمۆن پەترۆس وەڵامی دایەوە: «تۆ مەسیحەکەیت، کوڕی خودای زیندووی.» عیساش وەڵامی دایەوە: «شیمۆنی کوڕی یۆنا، خۆزگەت پێ دەخوازرێت، چونکە گۆشت و خوێن ئەمەیان بۆت ئاشکرا نەکرد، بەڵکو ئەو باوکەم کە لە ئاسمانە. منیش پێت دەڵێم، تۆ پەترۆسی و لەسەر ئەم بەردە کۆمەڵەی خۆم بنیاد دەنێم کە دەروازەکانی دۆزەخ پێی ناوێرێت. کلیلەکانی شانشینی ئاسمانت دەدەمێ، ئەوەی تۆ لەسەر زەوی دایبخەیت، لە ئاسماندا داخراو دەبێت، ئەوەی تۆ لەسەر زەوی بیکەیتەوە، لە ئاسماندا کراوە دەبێت.» ئینجا قوتابییەکانی ڕاسپارد کە بە کەس نەڵێن ئەو مەسیحەکەیە.

هاوبەشی بکە
مەتا 16 بخوێنەوە