مەتا 1:18-20
مەتا 1:18-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و كاته‌دا قوتابییه‌كان هاتنه لای ئیشۆع و وتیان: “كێ له پاشایه‌تیی ئاسمانان‌دا مه‌زنترینه؟” ئه‌ویش منداڵێكی بانگ‌كرد و له ناوه‌راستیاندا ڕایگرت، فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ بڵێم: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه و وه‌ک ئه‌م منداڵه‌تان لێ نه‌یه‌ت، هه‌رگیز ناچنه پاشایه‌تیی ئاسمانان. بۆیه ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌م منداڵه خۆی نزم بكاته‌وه، ئه‌وا له پاشایه‌تیی ئاسمانان‌دا مه‌زنترینه. ئه‌وه‌ی به ناوی منداڵێكی وه‌ک ئه‌مه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا منی په‌سه‌ند كردووه. ئه‌وه‌ش ساتمه به یه‌كێک له‌م بچووكانه بكات كه باوه‌ڕیان به من هه‌یه، باشتره بۆی به‌رداشێک به ملیه‌وه هه‌ڵبواسرێت و له بنی ده‌ریا بخنكێنرێت. وه‌ی به‌حاڵی جیهان له‌به‌ر كۆسپه‌كان! چونكه كۆسپه‌كان هه‌ر ده‌بێ هه‌بن، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵی ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی كۆسپه‌كان! ئه‌گه‌ر ده‌ستت یان قاچت بۆت بووه كۆسپ، بیبڕه‌وه و فڕێیبده. باشتره به شه‌لی یان به ده‌ستبڕاوی بچیته نێو ژیانه‌وه، له‌وه‌ی به دوو ده‌ست یان دوو قاچه‌وه بخرێیته نێو ئاگری جاویدانی. ئه‌گه‌ر چاوت بۆت بووه كۆسپ، ده‌ریبهێنه و فڕێیبده. باشتره به یه‌ک چاو بچیته نێو ژیانه‌وه، له‌وه‌ی به دوو چاوه‌وه بخرێیته ئاگری دۆزه‌خه‌وه. ئاگاداربن! به سووكی مه‌ڕواننه یه‌كێک له‌م بچووكانه، چونكه پێتان ده‌ڵێم فریشته‌كانیان له ئاسمانان‌دا هه‌میشه ڕووی باوكم ده‌بینن كه له ئاسماناندایه. چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هاتووه له‌ناوچووان ڕزگار بكات. ڕاتان چییه؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێک سه‌د كاوڕی هه‌بێت و دانه‌یه‌كی لێ ونبێت، ئایا نه‌وه‌د و نۆكه له ده‌شتوده‌ر به‌جێ ناهێڵێت تاكو بچێت به‌دوای ونبووه‌كه‌دا بگه‌ڕێت؟ ڕه‌واتان پێ بڵێم: ئه‌گه‌ر دۆزییه‌وه، له نه‌وه‌د و نۆكه‌ی دیكه كه بزر نه‌ببوون زیاتر پێی دڵخۆش ده‌بێت! به هه‌مان شێوه باوكتان له ئاسمانان نایه‌وێت یه‌كێک له‌م بچووكانه له‌ناوبچێت. ئه‌گه‌ر براكه‌ت خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردیت، بڕۆ به ته‌نها له‌نێوان خۆت و خۆی گله‌یی لێ بكه. ئه‌گه‌ر گوێی لێ گرتی، ئه‌وا براكه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنیته‌وه. ئه‌گه‌ر گوێی نه‌گرت، یه‌ک یان دوو كه‌س له‌گه‌ڵ خۆت ببه، تاكو هه‌ر وشه‌یه‌ک له‌سه‌ر زاری دوو یان سێ گه‌واهیده‌ر بسه‌لمێنرێت. ئه‌گه‌ر به گوێی نه‌كردن، به وارگه بڵێ، ئه‌گه‌ر به گوێی وارگه‌شی نه‌كرد، ئه‌وا به بتپه‌رست و باجگری دابنێ. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی گرێی بده‌ن، له ئاسمانیش گرێ‌دراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بیكه‌نه‌وه، له ئاسمانیش كراوه ده‌بێت. دیسان پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر دووان له ئێوه له‌سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر هه‌ر شتێک ڕێک بكه‌ون، هه‌رچی داوا بكه‌ن، له‌لایه‌ن باوكم كه له ئاسماناندایه، بۆتان ده‌بێت. چونكه له هه‌ر كوێیه‌ک دوو یان سێیان به ناوی منه‌وه كۆببنه‌وه، من له‌وێ له‌ناوه‌ڕاستیاندا ده‌بم”.
مەتا 1:18-20 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەو کاتەدا قوتابییەکان هاتنە لای عیسا و گوتیان: «کێ لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە؟» ئەویش منداڵێکی بانگکرد و لە ناوەڕاستیاندا ڕایگرت، فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر نەگۆڕێن و وەک منداڵتان لێنەیەت، هەرگیز ناچنە ناو شانشینی ئاسمانەوە. بۆیە ئەوەی وەک ئەم منداڵە خۆی نزم بکاتەوە، لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە. ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لە منداڵێکی وەک ئەمە بکات، پێشوازی لە من دەکات. «ئەوەی یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە تووشی گوناه بکات، باشترە بۆی بەرداشێکی گەورە بە ملیەوە هەڵبواسرێت و نوقومی بنی دەریا بکرێت. قوڕبەسەر جیهان لەبەر ئەو شتانەی کە خەڵکی تووشی گوناه دەکەن، چونکە گوناهکردن هەر دەبێت هەبێت، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە دەبێتە هۆکار بۆ کەوتنە نێو گوناه. ئەگەر دەستت یان پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بێ دەست یان بێ پێ بچیتە ناو ژیانەوە، لەوەی کە بە دوو دەست یان دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری هەتاهەتاییەوە. ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. «ئاگاداربن! بە سووکی مەڕواننە یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە، چونکە پێتان دەڵێم فریشتەکانیان لە ئاسماندا بەردەوام ڕووی باوکم دەبینن کە لە ئاسماندایە. [ کوڕی مرۆڤ هاتووە بۆ ئەوەی ونبووان ڕزگار بکات.] «ڕاتان چییە؟ ئەگەر یەکێک سەد سەر مەڕی هەبێت و دانەیەکی لێ ون بێت، ئایا نەوەد و نۆیەکە لە چیادا بەجێناهێڵێت تاکو بچێت بەدوای ونبووەکەدا بگەڕێت؟ ڕاستیتان پێ بڵێم: ئەگەر دۆزییەوە، لە نەوەد و نۆیەکەی تر کە بزر نەببوون زیاتر پێی دڵخۆش دەبێت! بە هەمان شێوە باوکتان لە ئاسمان نایەوێت یەکێک لەم بچووکانە لەناوبچێت. «ئەگەر خوشک یان براکەت خراپەی لەگەڵ کردیت، بڕۆ بە تەنها لەنێوان خۆت و خۆی گلەیی لێ بکە. ئەگەر گوێی لێ‌گرتی، ئەوا براکەت بەدەستدەهێنیتەوە. خۆ ئەگەر گوێی نەگرت، یەک یان دوو کەس لەگەڵ خۆت ببە، تاکو ﴿هەر بابەتێک لەسەر زاری دوو یان سێ شایەت ڕاستییەکەی بسەلمێنرێت.﴾ ئەگەر بەگوێی نەکردن، بە کڵێسا بڵێ، ئەگەر بەگوێی کڵێساشی نەکرد، ئەوا بە بتپەرست و باجگری دابنێ. «ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی ئێوە لەسەر زەوی دایبخەن، لە ئاسمانیش داخراو دەبێت، ئەوەی لەسەر زەوی بیکەنەوە، لە ئاسمانیش کراوە دەبێت. «دیسان ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر دووان لە ئێوە لەسەر زەوی لەسەر هەر شتێک ڕێک بکەون، هەرچی داوا بکەن، باوکم کە لە ئاسمانە بۆتان جێبەجێ دەکات، چونکە لە هەرکوێیەک دوو یان سێ کەس بە ناوی منەوە کۆببنەوە، من لەوێ لەنێوانیاندا دەبم.»