مەتا 1:18-4 - Compare All Versions
مەتا 1:18-4 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
له‌و كاته‌دا قوتابییه‌كان هاتنه لای ئیشۆع و وتیان: “كێ له پاشایه‌تیی ئاسمانان‌دا مه‌زنترینه؟” ئه‌ویش منداڵێكی بانگ‌كرد و له ناوه‌راستیاندا ڕایگرت، فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ بڵێم: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه و وه‌ک ئه‌م منداڵه‌تان لێ نه‌یه‌ت، هه‌رگیز ناچنه پاشایه‌تیی ئاسمانان. بۆیه ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌م منداڵه خۆی نزم بكاته‌وه، ئه‌وا له پاشایه‌تیی ئاسمانان‌دا مه‌زنترینه.
هاوبەشی بکە
مەتا 18 PNTZSمەتا 1:18-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
لەو کاتەدا قوتابییەکان هاتنە لای عیسا و گوتیان: «کێ لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە؟» ئەویش منداڵێکی بانگکرد و لە ناوەڕاستیاندا ڕایگرت، فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر نەگۆڕێن و وەک منداڵتان لێنەیەت، هەرگیز ناچنە ناو شانشینی ئاسمانەوە. بۆیە ئەوەی وەک ئەم منداڵە خۆی نزم بکاتەوە، لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە.
هاوبەشی بکە
مەتا 18 KSS