مەتا 32:18-35
مەتا 32:18-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وسا گه‌وره‌كه‌ی بانگیكرد و پێی وت: كۆیله‌ی به‌دكار، له هه‌موو ئه‌و قه‌رزه خۆشبووم، چونكه لێم پاڕایته‌وه. ئایا نه‌ده‌بوو تۆش به‌زه‌ییت به كۆیله‌ی هاوكارهكهتدا بێته‌وه، وه‌ک به‌زه‌ییم پێتدا هاته‌وه؟ جا گه‌وره‌كه‌ی تووڕه بوو و ڕاده‌ستی جه‌لاده‌كانی كرد، تاكو هه‌ر شتێكی به‌سه‌ره‌وه‌یه بیداته‌وه. باوكی ئاسمانیشم واتان لێده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌تان له دڵه‌وه له براكه‌ی خۆشنه‌بێت.
مەتا 32:18-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەوسا گەورەکە خزمەتکارەکەی بانگ کرد و پێی گوت: ”خزمەتکاری بەدکار، لە هەموو ئەو قەرزە خۆشبووم، چونکە لێم پاڕایتەوە. ئایا نەدەبوو تۆش بەزەییت بە خزمەتکارە هاوکارەکەتدا بێتەوە، هەروەک چۆن من بەزەییم پێتدا هاتەوە؟“ جا گەورەکەی تووڕە بوو و دایە دەست جەلادەکانەوە، هەتا هەموو قەرزەکەی بداتەوە. «باوکی ئاسمانیشم واتان لێدەکات، ئەگەر هەریەکەتان لە دڵەوە گەردنی خوشکی یان براکەی ئازاد نەکات.»