لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 15:19-30

مەتا 15:19-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

جا ده‌ستی له‌سه‌ر دانان و له‌وێ ڕۆیشت. ئینجا یه‌كێک هاته‌ لای و وتی: “ڕابیی چاک، چ چاكه‌یه‌ک بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانیم هه‌بێت؟” پێی فه‌رموو: “بۆچی به‌ چاک ناوم ده‌به‌یت؟ ته‌نها یه‌كێک چاكه‌، ئه‌ویش خودایه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بچیته‌ نێو ژیانه‌وه‌، ڕاسپارده‌كان بپارێزه‌”. پێی وت: “چ ڕاسپارده‌یه‌ک؟” ئیشۆع فه‌رمووی: “مه‌كوژه‌، داوێنپیسی مه‌كه‌، مه‌دزه‌، گه‌واهیی درۆ مه‌ده‌، ڕێزی باوک و دایكت بگره‌ و نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. گه‌نجه‌كه‌ش پێی وت: “له‌ منداڵیمه‌وه‌ ئه‌مانه‌م هه‌مووی پاراستووه‌، ئیتر چیم كه‌مه‌؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌واو بیت، بڕۆ سامانه‌كانت بفرۆشه‌ و بیده‌ هه‌ژاران، ئیتر گه‌نجینه‌یه‌كت له‌ ئاسماندا ده‌بێت و وه‌ره‌ دوام بكه‌وه‌”. كاتێ گه‌نجه‌كه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ی بیست، به‌ دڵته‌نگییه‌وه‌ ڕۆیشت، چونكه‌ سامانێكی زۆری هه‌بوو. جا ئیشۆع به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ سه‌ختی ده‌چێته‌ نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه‌. هه‌روه‌ها پێتان ده‌ڵێم: ئاسانتره‌ گوریسێک له‌ كونی ده‌رزیه‌كه‌وه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته‌ نێو پاشایه‌تیی خودا!”. قوتابییه‌كان كه‌ ئه‌مه‌یان بیست زۆر سه‌رسام بوون، وتیان: “كه‌واته‌ كێ ده‌توانێت ڕزگاری بێت؟” ئیشۆع سه‌یری كردن و پێی فه‌رموون: “ئه‌مه‌ لای مرۆڤ مه‌حاڵه‌، به‌ڵام له‌لای خودا هه‌موو شتێک ده‌بێت”. ئینجا په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ئه‌وه‌تا ئێمه‌ وازمان له‌ هه‌موو شتێک هێناوه‌ و دوات كه‌وتووین، ئێمه‌ چیمان بۆ ده‌بێت؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌ نوێبوونه‌وه‌دا، كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت، ئێوه‌ كه‌ دوام كه‌وتوون له‌سه‌ر دوازده‌ ته‌خت داده‌نیشن و دوازده‌ هۆزه‌كه‌ی ئیسڕائیل حوكم ده‌ده‌ن. هه‌ر كه‌سێكیش له‌پێناوی ناوی من، ماڵ یان برا یان خوشک یان باوک یان دایک یان ژن یان منداڵ یان كێڵگه‌ی به‌جێهێشتووه‌، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و ژیانی جاویدانییش به‌ میرات وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام زۆر له‌ یه‌كه‌مینه‌كان ده‌بنه‌ دواهه‌مین، دواهه‌مینه‌كانیش یه‌كه‌مین.

هاوبەشی بکە
مەتا 19 بخوێنەوە

مەتا 15:19-30 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دەستی لەسەر دانان و لەوێ ڕۆیشت. ئینجا یەکێک هاتە لای و گوتی: «مامۆستا، چ چاکەیەک بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بەدەست بهێنم؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «بۆچی لەبارەی چاکەوە پرسیارم لێ دەکەیت؟ تەنها یەکێک چاکە. بەڵام ئەگەر دەتەوێت بچیتە ناو ژیانەوە، ڕاسپاردەکان بەجێبگەیەنە.» پێی گوت: «کامیان؟» عیساش فەرمووی: «﴿مەکوژە، داوێنپیسی مەکە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە،﴾ هەروەها ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾» گەنجەکەش پێی گوت: «هەموو ئەمانەم بەجێگەیاندووە، ئیتر لە چیم کەمە؟» عیسا پێی فەرموو: «ئەگەر دەتەوێت کامڵ و تەواو بیت، بڕۆ هەرچیت هەیە بیفرۆشە و بیدە هەژاران، ئیتر گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت و وەرە دوام بکەوە.» بەڵام گەنجەکە کە ئەم قسەیەی بیست، بە دڵتەنگییەوە ڕۆیشت، چونکە سامانێکی زۆری هەبوو. عیساش بە قوتابییەکانی فەرموو: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: بە زەحمەت دەوڵەمەند دەچێتە ناو شانشینی ئاسمانەوە. دیسان پێتان دەڵێم: ئاسانترە وشترێک بە کونی دەرزییەکەوە بچێت لەوەی دەوڵەمەندێک بچێتە ناو شانشینی خوداوە.» قوتابییەکان کە گوێیان لەمە بوو زۆر سەرسام بوون و گوتیان: «کەواتە کێ دەتوانێت ڕزگاری بێت؟» عیساش سەیری کردن و فەرمووی: «ئەمە بۆ مرۆڤ مەحاڵە، بەڵام لەلای خودا هەموو شتێک دەبێت.» ئینجا پەترۆس وەڵامی دایەوە و پێی گوت: «ئەوەتا ئێمە وازمان لە هەموو شتێک هێناوە و دوات کەوتووین، ئێمە چیمان بۆ دەبێت؟» عیساش پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، لە نوێبوونەوەدا، کاتێک کوڕی مرۆڤ لەسەر تەختی شکۆمەندی خۆی دادەنیشێت، ئێوەش کە دوام کەوتوون لەسەر دوازدە تەخت دادەنیشن و دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیل حوکم دەدەن. هەرکەسێکیش لەبەر ناوی من، ماڵ، برا، خوشک، دایک، باوک، ژن، منداڵ یان کێڵگەی بەجێهێشتووە، سەد ئەوەندە وەردەگرێتەوە و ژیانی هەتاهەتاییش بە میرات وەردەگرێت. بەڵام زۆر لە یەکەمینەکان دەبنە دواهەمین و دواهەمینەکانیش دەبنە یەکەمین.»

هاوبەشی بکە
مەتا 19 بخوێنەوە